5 هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی ڤاڵڤێردی له ده‌ستپێكی كاركردنی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌ستنیشان كرا
ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی سه‌ره‌تایه‌كی خراپی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ستپێكرد، دوای ئه‌وه‌ی بووه دووه‌مین راهێنه‌ر له مێژووی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كه له دوو یاری ده‌ستپێكی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا تووشی شكست ده‌بێت.
پێگه‌ی Squawkaـی بریتانیا، له راپۆرتێكی شیكاریدا، هه‌ڵه گه‌وره‌كانی ڤاڵڤێردی له‌م هاوینه‌دا و شكسته‌كه‌ی له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا بۆ 5 خاڵ گه‌ڕاندۆته‌وه كه له خواره‌وه خراوه‌ته ڕوو
1ـ به‌شداریكردن به نێیمار له یارییه ئاماده‌كارییه‌كاندا:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نێیمار و باوكی به ئاشكرا رۆیشتنیان بۆ پاریس سانجێرمان به گوێی هه‌موو جیهاندا چرپاند، كه‌چی ڤاڵڤێردی له گه‌شته‌كه‌ی ئه‌مێریكا رۆڵی گه‌وره‌ی به نێیمار به‌خشی و ده‌رفه‌تی تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ یاریزانه‌كانی دیكه وه‌ك پێویست نه‌هێشته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا نێیمار رۆڵی گه‌وره له پاڵه‌وانییه‌تییه دۆستانه‌كان بینی، ئه‌مه‌ش به زیان بۆ ڤاڵڤێردی شكایه‌وه، ده‌بوو نێیمار په‌راوێز بخات و ده‌رفه‌تی باشتر به یاریزانێكی هاوشێوه‌ی دینیس سوارێز بدات.
ڤاڵڤێردی له گه‌شته‌كه‌ی ئه‌مێریكا، كاتێك دڵنیابوو 100% نێیمار ده‌ڕوات، ده‌بوو له‌وێ شوێنگره‌وه‌یه‌كی بۆ نێیمار دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی پێش هاتنی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر بكات و به‌شێوه‌یه‌كی باشتر MSN بنیات بنێته‌وه، به‌ڵام ڤاڵڤێردی ئه‌و كاره‌ی نه‌كرد و كه‌وته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌وه، بۆیه كاتێك له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید بووه‌وه، مێسی و سوارێز هه‌ستیان به نامۆیی و ته‌نیایی ده‌كرد و هیچ كامێك له یاریزانه‌كان نه‌یتوانی تاڕاده‌یه‌ك رۆڵی ونبوونی نێیمار بگێرن.
2ـ به‌شداریكردنی به ئینیێستا كه تازه له پێكان گه‌ڕابووه‌وه:
ئه‌ندرێس ئینیێستا ساڵانێكی زۆر وه‌ك سووپه‌رستارێكی گه‌وره تێپه‌ڕ كرد، به‌ڵام له كۆتایی وه‌رزی رابردوو له قاچی چه‌پی تووشی پێكان بوو، هێشتا له‌ڕووی جه‌سته‌یی و ته‌ندرووستییه‌وه به رێژه‌ی 100% ئاماده نه‌بوو، كه‌چی ڤاڵڤێردی له یارییه قورس و پڕ له ململانێیه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید له یاری چوون به‌شداریی به ئینیێستا كرد و رۆڵێكی گه‌وره‌ی به‌و یاریزانه سپارد، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی لایه‌نی ته‌ندرووسیتی ئه‌و یاریزانه، به‌مه‌ش له یارییه‌كه پێكانه‌كه‌ی پێشووی سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه و له یاریی له خوله‌كی 68 یاریگه‌ی جێهێشت.
3ـ سنوورداركردنی نیلسۆن سێمیدۆ:
بارسێلۆنا له 2012ـه‌وه پێویستی به جێگره‌وه‌یه‌كی دانی ئالڤێس هه‌بوو بۆ باڵی راست، به‌تایبه‌تی له‌وكاته‌ی ئیداره‌ی یانه‌كه به ده‌ستبه‌رداربوون له ئالڤێس كه‌وتنه هه‌ڵه گه‌وره‌كه‌وه، سه‌ره‌تا بۆ شوێنگره‌وه‌ی یاریزانه به‌رازیلییه‌كه هیوایان له‌سه‌ر ئالێكس ڤیداڵ هه‌ڵچنی، ئه‌م یاریزانه‌ش به‌هۆی پێكان و په‌راوێزخستنه‌وه رۆڵی خۆی ون كرد و ده‌رنه‌كه‌وت، له هاوینی ئه‌مساڵیش هانایان بۆ نیلسۆن سێمیدۆ بردۆ له یانه‌ی بێنفیكاوه بۆ باڵی راستی یانه‌كه گواستیانه‌وه.
ڤاڵڤێردی نه‌یتوانی له پاڵه‌وانییه‌تییه دۆستانه‌كه‌ی ئه‌مێریكا ئه‌م یاریزانه بۆ ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه و جامی سووپه‌ری ئیسپانیا ئاماده بكات، هه‌ڵبه‌ت متمانه‌ی پێ نه‌به‌خشی و وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی رۆڵی نه‌دایه، له كاتێكدا ئه‌م یاریزانه بۆ ئه‌وه هاتووه كه ئه‌و بۆشاییه گه‌وره پڕ بكاته‌وه كه ماوه‌ی 2 ساڵ به‌هۆی رۆیشتنی ئالڤێس له باڵی راست دروست بووه.
ڤاڵڤێردی له یاریی چوونی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا یاری به سێمیدۆ نه‌كرد، له شوێنی ئه‌و به‌شداریی به ڤیدال كرد كه سه‌رچاوه‌ی شكسته‌كه‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بوو.
ڤاڵڤێردی له یاریی گه‌ڕانه‌وه له نێو سانتیاگۆ دیسان هه‌ڵه‌كه‌ی دووباره كرده‌وه، له گێمی یه‌كه‌م به‌شداریی به سێمیدۆ نه‌كرد، به‌ڵكوو له كاتێكدا له خوله‌كی 50 ئه‌م یاریزانه‌ی هێنایه نێو یاریگه، كه یانه‌ی بارسێلۆنا رووخابوو، به‌مه‌ش سێمیدۆ له‌ژێر فشار و به‌ره‌نگارییه‌كی گه‌وره یه‌كه‌مین ئه‌زموونی خۆی له یارییه‌كی فه‌رمی بۆ ماوه‌ی 4 خوله‌ك به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید تاقی كرده‌وه
4ـ شێوازی 3 ـ 5 ـ 2
به‌شێكی گه‌وره له شكسته‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌تایبه‌تی له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا په‌یوه‌ندی به شێوازی یاریكردنی تیپه‌كه بوو كه خۆی له 3 ـ 5 ـ 2 ده‌بیینییه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و شێوازه‌یه كه یاریزانانی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌م پلانه ئاسووده نیین، به‌وپێیه‌ی ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵ ده‌بێت بارسا به‌م شێوازه یاری نه‌كردووه، به‌ڵكوو بارسا زیاتر به‌شێوازه كۆنه‌كه‌ی پێشووی یوهاین كرۆیفی پێشوو یارییان كردووه كه بریتییه له 3 ـ 3 1 ـ 3، به‌مه‌ش ته‌نیا لیۆنێل مێسی و سێرجیۆ بۆسكێتس ئه‌ركیان خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرد و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی دیكه له دۆخێكی متبوون و ونبووندا ده‌خولانه‌وه.
5ـ به‌شداریكردن به گۆمێز و ماسكیرانۆ:
ئه‌م دوو یاریزانه كه له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یارییان كرد، بۆ ئه‌وه له نێو یاریگه بوون بۆشایی له‌به‌رده‌م یاریزانانی هێڵی ناوه‌راستی ریال مه‌درید كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌ڵام كاتێك ئاسێنسیۆ گۆڵی كرد، گۆمێز له شوێنی خۆی نه‌بوو، هه‌ڵبه‌ت هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی ریال مه‌درید نه‌بینی.