10 خراپترین گرێبه‌ستی مێژوویی یانه‌ی بارسێلۆنا
یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌گه‌رچی چه‌ندان گرێبه‌ستی گه‌وره و سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامداوه، به‌ڵام یانه‌كه له گواستنه‌وه‌ی یاریزانانیش زۆرجار شكستی گه‌وره‌ی هێناوه، له‌م راپۆرته‌دا خراپترین 10 گرێبه‌ستی مێژوویی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین كه سوودێكی ئه‌وتۆیان به بارسێلۆنا نه‌گه‌یاندووه و زیانێكی ماددی گه‌وره‌شیان به یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه گه‌یاندووه.
1ـ كریستۆڤ دوگاری هێرشبه‌ری فره‌نسی، له هاوینی 1997 به بڕی 9 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كردووه، به‌هۆی ئاستخراپی راسته‌وخۆ ساڵی داهاتوو بانه‌ی بارسا به نرخێكی كه‌متر به یانه‌ی مارسیلیای فرۆشت.
2ـ هنریكی ئه‌دریانۆ، به‌رگریكاری به‌رازیلی له نێوان ساڵانی 2008 ـ 2012 له بارسێلۆنا یاری كرد، یانه‌كه باشترین ئاستی له‌م سه‌رده‌مه پێشكه‌ش كرد، یاریزانه‌كه‌ش هیچ رۆڵێكی له چنینه‌وه‌ی ناسناوه‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌بوو.
3ـ ئیمانوێل پیتیت، سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسای كرد بۆ بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی 1998، به‌ڵام كاتێك له هاوینی 2000 روویكرده یانه‌ی بارسێلۆنا خراپترین سه‌رده‌می تێپه‌ڕ كرد.
4ـ ئیمۆنكی ماوه‌ی 4 ساڵی له بارسێلۆنا به خراپترین ئاست و كه‌مترین ده‌رفه‌ت تێپه‌ڕ كرد، له كاتی یارییه‌كانیشدا چه‌ندان دروشم دژ به‌و یاریزانه له یاریگه‌ی كامپ نوو ده‌گوترایه‌وه.
5ـ ئه‌لێكسانده‌ر سۆنگی كامیرۆنی، به یه‌كێك له گرێبه‌سته شكستخوارده‌كانی بارسێلۆنا هه‌ژمار ده‌كرێت، بارسا ئه‌و یاریزانه‌ی له 2012ـه له یانه‌ی ئارسێناڵه‌وه هێنایه ریزه‌كانی و دواتر به‌شێوه‌ی خواستن دایه وێستهام و پاشان به‌یه‌كگاری ده‌ستبه‌رداری بوو.
6ـ تۆماس ڤێرمایلین، ناوه‌راستكاری به‌لجیكی، له یانه‌ی ئارسێناڵه‌وه به پێكانه‌وه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد و نه‌یتوانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆی له‌گه‌ڵ بارودۆخی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بگونجێنێت، وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی رۆما كرد.
7ـ ئیبراهیم ئه‌فیلای له 2011 وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك به‌هره‌مه‌ند له نێو ئاپۆڕای هانده‌رانی كامپ نوو پێشوازی لێكرا، به‌ڵام دواتر ناوی چووه ریزی گرێبه‌سته شكستخواردووه‌كانی بارسا، له ماوه‌ی 4 وه‌رز، بارسێلۆنا به‌شێوه‌ی خواستن هه‌ر ساڵه و به یانه‌یه‌كی ده‌به‌خشی.
8ـ دیمیترۆ چیگرینسكی وه‌رزێكی له بارسێلۆنا تێپه‌ڕ كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی له پلانه‌كانی گواردیۆلای راهێنه‌ری ئه‌وكاتی بارسێلۆنا دا بێت، بۆیه دوای وه‌رزێك راسته‌وخۆ بارسا به‌ڕێیكرد.
9ـ ڤیتۆریا بیای پورتوگالی، ئه‌م گۆڵپارێزه له‌گه‌ڵ یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی له نێوان ساڵانی 1996 تا 1998 وه‌رزێكی سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕ كرد، به‌ڵام كاتێك هاته بارسێلۆنا رۆژه ره‌شه‌كانی ده‌ستیپێكرد.
10ـ ئه‌لێكسانده‌ر هلیب، یه‌كێك له خێراترین یاریزانه‌كانی جیهان بوو، به‌ڵام كاتێك له 2008 له یانه‌ی ئارسێناڵه‌وه بۆ بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، له ڕووی ماددییه‌وه زیانێكی گه‌وره‌ی له بارسا دا، چونكه بارسا به‌هۆی ئاستخراپییه‌كه‌ی به خۆڕایی به‌ڕێیكرد.