وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان به چه‌ندان یاری ئاگرین ده‌ستپێده‌كات
رۆژی پێنجشه‌ممه شه‌مه‌نده‌فه‌ری وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان به ئه‌نجامدانی 4 یاری ده‌كه‌وێته ڕێ، خوله‌كه به به‌شداریی 9 یانه و به‌شێوازی خول و به دوو قۆناخ به‌ڕیوه ده‌چێت.
له یه‌كه‌مین گه‌ری وه‌رزی 2017 ـ 2018ـی خولی نایابی كوردستان یانه‌ی نه‌ورۆز چاوه‌ڕوانه، سه‌رجه‌م یارییه‌كانی دیكه‌ش له كاتژمێر 02:30ـی ئێواره به‌كاتی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چن.
یانه‌ی زێره‌ڤانی هه‌ڵگری 3 ناسناوی خوله‌كه به راهێنه‌رایه‌تی سلێمان ره‌مه‌زان له شاری دهۆك باوه‌ش بۆ یانه‌ی هه‌ندرێن ده‌كاته‌وه، دوایینجار كه ئه‌م دوویانه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه به‌یه‌كگه‌یشتن، وه‌رزی 2015 ـ 2016 بوو كاتێك یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
هه‌ندرێن كه له لایه‌ن دڵشاد مه‌عرووف سه‌رپه‌رشتی مه‌شق و راهێنانی ده‌كرێت، له دوایین 4 یاری له‌سه‌ر یاریگه‌ی زێره‌ڤانی نه‌یتوانیوه هیچ سه‌ركه‌وتنێك تۆمار بكات.
ئارارات ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
ئه‌م یارییه له به‌رازاییه‌كانی پیرمام به‌ڕێوه ده‌چێت، یانه‌ی ئارارات به راهێنه‌رێكی نوێ میوانداریی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه ده‌كات.
له دوو وه‌رزی رابردوو به‌هۆی سیسته‌می خوله‌كه ئه‌م دوویانه‌یه رووبه‌ڕووی یه‌كتر نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام پێشتر 6 جار به‌یه‌كگه‌یشتوون كه تێیدا ئارارات نه‌یتوانیوه هیچ سه‌ركه‌وتنێك به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌دا تۆمار بكات، 2 شكستی هه‌یه و 4 یاریش به یه‌كسانبوون ته‌واو بووه.
شێروانه ـ برایه‌تی
یانه‌ی برایه‌تی شاری هه‌ولێر بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی شێروانه گه‌شتی گه‌رمیان و شارۆچكه‌ی كه‌لاری كردووه، ئه‌م دوویانه‌یه به هه‌مان راهێنه‌ری وه‌رزی رابردوویان ئاماده‌كارییه‌كان بۆ خوله‌كه ده‌ستپێكردووه.
شێروانه و برایه‌تی مێژوویه‌كی گه‌وره‌یان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌كتر نییه، ته‌نیا 2 جار له رابردوو به‌یه‌كه‌گه‌یشتوون، ئه‌ویش وه‌رزی 2014 ـ 2015 بوو، كاتێك شێروانه له‌نێو یاریگه‌ی خۆی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی به یانه‌ی برایه‌تی دۆڕاند، له یاری چوونیش، یه‌كسانبوون به گۆڵێك ناونیشانی ئه‌نجامی یارییه‌كه‌یان بوو.
زاخۆ ـ هه‌ولێر
یانه‌ی زاخۆ به بارودۆخێكی زه‌حمه‌ت تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌هه‌مان پێكهاته‌ی خولی عێراق یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستانیش ئه‌نجام ده‌دات، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێر هێشتا نه‌چۆته نێو كه‌شوهه‌وای هیچ خولێكی فه‌رمی و تازه‌ش له كه‌مپه‌كه‌ی ئه‌نتالیا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له‌ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه باشتر ئاماده‌ن، چونكه هێشتا یانه‌كه‌ی پایته‌خت تاقی نه‌كراوه‌ته‌وه.
زاخۆ و هه‌ولێر مێژووییه‌كی گه‌وره‌یان له ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یه‌كتر هه‌یه، دوایینجار وه‌رزی رابردوو یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی گێرا و به 3 خاڵی یارییه‌كه هاته ده‌ر.
پێشتر زاخۆ و هه‌ولێر 10 جاری دیكه به‌یه‌كگه‌یشتوون، زۆربه‌ی یارییه‌كانیش به‌یه‌كسانبوون ته‌واو بووه، هه‌ولێر 3 یاری بردۆته‌وه و زاخۆ ته‌نیا یه‌كجار براوه بووه و 6 یاریش به‌یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
ئه‌م وه‌رزه هه‌ردوو یانه‌ی كه‌ركووك و گازی باكوور به‌هۆی بارودۆخی شاری كه‌ركووك له خولی نایابی كوردستان كشانه‌وه، یانه‌ی سیروانی نوێی شاری سلێمانی به بیانووی كێشه‌ی دارایی له خوله‌كه كشایه‌وه.