كچێكی چینی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته شوێنه گه‌شتیارییه‌كه‌ی تره‌مپ
K24 - هه‌ولێر:
كچێكی چینی، توانیویه‌تی به‌ربه‌ستی ئه‌منی ده‌زگای خزمه‌تگوزاری نهێنی ببڕێت، كه ئه‌ركیان پاراستنی ئه‌منیه‌تی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و خۆی بگه‌یه‌نێته شوێنه گه‌شتیارییه‌كه‌ی تره‌مپ.
ئه‌و كچه چینییه توانیویه‌تی خۆی بگه‌یه‌نێته شوێنه نهێنییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شتیاری "مارالاگۆ" كه له‌ویلایه‌تی فلۆریدایه و له پشووه‌كاندا، تره‌مپ وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی كچه‌كه ده‌ستگیركراوه، ده‌ركه‌وتووه میمۆرییه‌كی پێبووه كه پرۆگرامی "مه‌ترسیدار"ی له‌سه‌ر بووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كانی ئه‌و شوێنه گه‌شتیارییه دایانمه‌زرێنێت.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكاش، كچه‌كه جیا له‌و میمۆرییه، دوو پاسپۆرتی چینی، چوار ئامێری مۆبایل و لاپتۆپێك و چه‌ند سیدییه‌كی پێبووه.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا، وێنه و ناسنامه‌ی ئه‌و كچه چینیه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ناوی یوجین ژانگ، ته‌مه‌ن 32 ساڵه.
یه‌كێك له كارمه‌ندانی ده‌زگای خزمه‌تگوزاری نهێنی، كه كچه‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه، یه‌كێك له سیدییه‌كانی خستووه‌ته سه‌ر كۆمپیوته‌ر و ده‌ركه‌وتووه، پرۆگرامێكی له‌سه‌ر بووه و به شێوه‌یه‌كی خودكار له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه دامه‌زراوه.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، له‌و كاته‌دا كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی به ئینته‌رنێت نه‌به‌سترابۆوه و راسته‌وخۆ كوژاندوویه‌تییه‌وه.
شاره‌زایانی سه‌لامه‌تی ته‌كنه‌لۆجی، ئه‌و كاره‌يان وه‌كو هه‌وڵێك بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا، وه‌سفكردووه.
ئێستاش لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه ده‌ستیان پێكردووه و هه‌وڵده‌ده‌ن بزانن، یوجین ژانگ سیخوڕه یان نا.
سه‌رچاوه: RT Online
ئ. م