بەوێنە.. خەریکبوو بەهۆێ پێکانەوە پێی کازۆرلا ببڕێتەوە و 8 نەشتەرگەریی بۆ قووڵەپێی ئەنجام داوە

کازۆرلا: پزیشکەکان پێیان گوتم ئەگەر جارێکی دیکە لەسەر پێیەکانت رۆیشتی سووپاسی خودا بکە

K24- هەولێر

پێکان بووەتە هەڕەشە لەسەر تەندرووستی سانتی کازۆرلا و ئەو یاریزانە خەریکبوو پێی ببڕێتەوە.
لە دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی کازۆرلا باسی ئەو نەهامەتییانە دەکات کە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو رووی لەم ناوەڕاستکارە ئیسپانییە کردووە.
کازۆرلا کە زیاتر لە ساڵێکە بەهۆی پێکانەوە بەشداریی هیچ یارییەکی ئارسێناڵی نەکردووە و خەریکە پێکان ئەو یاریزانە لەبیری هاندەرانی گەنەرز دەباتەوە.
بەهۆی ئەو پێکانەی لە قووڵەپێی راستی تووشی بووە، کازۆرلا هەشت نەشتەرگەریی بۆ ئەنجامدراوە، تەنانەت بەشێکی گۆشتی پێی راستی لەدەست داوە ماسوڵکەکانی دەستی چەپی لێکراوەتەوە و لە پێی راستی دراوەتەوە و بەهۆی سەختی پێکانەکەی کازۆرلا دەڵێت، خەریکبوو پێم ببڕێتەوە.

رووپەڕی ئەمڕۆی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی
رووپەڕی ئەمڕۆی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی

سانتی 32 ساڵان کە لە ئیسپانیا یاریی بۆ یانەکانی مالەگە و ڤیاڕیال کردووە، گەرچی لە ژیانی وەرزشی خۆی تووشی تەنیا شەش پێکان بووە، بەڵام دوایین پێکان ئەم ناوەڕاستکارەی وێران کرد و کازۆرلا دەڵێت، جارێکیان پزیشکەکان ئەوەندە بێهیوا ببوون، پزیشکەکەم پێی گوتم ئەگەر بتوانم جارێکی دیکە لەگەڵ کوڕەکەم پیاسەیەک لەسەر پێیەکانم بکەم، ئەوا دەبێت سووپاسی خوا بکەم.
یاریزانەکەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەڵێت لەم ماوەیە هاوڕێی رۆژی تەنگانەم بۆ دەرکەوت و سووپاسی داڤید ڤیا و داڤید سێلڤا و ئاندرێس ئینیێستا دەکات، کە لەم ماوەیە هەمیشە هەواڵیان پرسیوە و لەگەڵی بووینە.
کازۆرلا کە ئێستا بەپێی رێنمایی پزیشکەکانی خەریکی وەرزشکردنە، دەڵێت سەرەتای ساڵی داهاتوو دەگەڕێمەوە یاریگەکان و دەست بە یاریکردن دەکەمەوە، بەڵام هێشتا مسۆگەر نییە ئایا یاریزانەکەی ئارسێناڵ دەتوانێت وەکو جاران یاریی بکاتەوە یانیش پێکان ناچاری دەکات زووتر واز لە یاریکردن بهێنێت.

قووڵەپێی سانتی کازۆرلا
قووڵەپێی سانتی کازۆرلا
قووڵەپێی سانتی کازۆرلا
قووڵەپێی سانتی کازۆرلا
قووڵەپێی سانتی کازۆرلا
قووڵەپێی سانتی کازۆرلا