كه‌سايه‌تييه ئه‌كاديمييه‌كانى كورد له تاراوگه داواى پشتيوانى بۆ ريفراندۆم ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
نووسه‌ر و لێكۆڵه‌رى ناودارى كورد دكتۆر حوسێنى خه‌ليقى، وێڕاى پشتيوانى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ريفراندۆم، داوايكرد، سه‌ركردايه‌تى سياسى كورد زه‌مينه‌ى گونجاو و پشتيوانى وڵاتانى خاوه‌ن هه‌ژموون به‌ده‌ستبهێنێت بۆ جاڕدانى سه‌ربه‌خۆيى.
روونيشيكرده‌وه، له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى رابردوودا، وڵاتانى زلهێز هێزيان هێنايه عێراق و به زه‌برو زه‌نگ عێراقيان درووستكرد، بۆيه پێويسته هه‌ژموونى ئه‌وان له وڵاتانى ناوچه‌كه له‌به‌ر چاو بگيرێت و كار بكرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانى پشتيوانى رايگشتى نێوده‌وڵه‌تى.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ساڵح ئۆمه‌رى ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌ندى پارتى سۆسياليستى كوردستان رايگه‌ياند، سه‌ربه‌خۆيى ئامانجى رابه‌رانى شۆڕشه‌كانى كورد بووه به درێژايى سه‌ده‌ى رابردوو، هه‌ربۆيه هێنانه‌دى ئه‌و ئامانجه ئه‌ركه و پێويسته هه‌مووان پشتيوانى له ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكه‌ن.