سوپاى توركيا و هاوپه‌يمانه‌كانى له عه‌فرين په‌يكه‌رى كاوه‌ى ئاسنگهريان تێك‌شكاند
K24 – هه‌ولێر:
ناوه‌ندى ميديايى عه‌فرين، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند، سوپاى توركيا و هاوپه‌يمانه ئيسلامييه‌كانى، په‌لامارى يه‌كێك له سيمبوڵهكانى رۆشنبيرى و كولتوور و مێژووى كورديان دا له عه‌فرين و ئه‌مه‌ش پێشێلكارييه‌كى روونه له هه‌مبه‌ر مێژوو و رۆشنبيرى كورد.
ئه‌مڕۆ، سه‌ربازانى سوپاى توركيا و سه‌دان چه‌كدارى ئه‌و گرووپ و ميليشيا ئيسلامييانه‌ى به‌رهه‌ڵستكارى سووريان، گه‌يشتنه ده‌روازه‌ى عه‌فرين و پێش هه‌موو شتێك په‌لامارى په‌يكه‌رى كاوه‌ى ئاسنگهريان دا، كه له داستان و نهورۆزنامهى كورديدا سيمبوڵى قاره‌مانێتى و به‌رخودانه دژى سته‌م و چه‌وساندنه‌وه و رزگاركه‌رى ميله‌تى ژێرده‌سته و سته‌ملێكراوه.
سوكايه‌تيكردن و تێكشكاندنى په‌يكه‌رى كاوه، كه هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده)ه‌وه نييه له عه‌فرين، له كاتێكدايه كه نه‌ته‌وه‌ى كورد له هه‌رچوارپارچه‌ى كوردستان و سه‌رانسه‌رى جيهاندا ئاماده‌كارى بۆ پێشوازى له سه‌رى ساڵى نوێى كوردى و جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌يى نه‌ورۆز ده‌كه‌ن.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز له باره‌ى په‌يكه‌رى كاوه‌ى ئاسنگه‌ره‌وه نووسيويه‌تى: كاوه‌ى ئاسنگه‌ر كه‌سايه‌تييه‌كى سه‌ره‌كييه له داستانى نه‌ورۆزى كورديدا.
له به‌ياننامه‌كه‌ى ناوه‌ندى ميديايى عه‌فريندا هاتووه: "له‌ناوبردنى ئه‌و په‌يكه‌ره پێشێلكارييه‌كى ئاشكراى كولتوور و رۆشنبيرى كوردى و مێژووى كورده".
تێكشكاندنى په‌يكه‌رى كاوه له عه‌فرين، له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان باسى ئه‌و سوكايهتييانهى هێناوه‌ته‌وه به‌رباس، كه به هۆى خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌رى به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى، ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى و حه‌شدى توركمانى هه‌وڵياندا په‌يكه‌رى پێشمه‌رگه له ده‌روازه‌ى كه‌ركووك تێكبشكێنن و دواجار، له برى ئاڵاى كوردستان، ئاڵاى عێراقيان به پهيكهرهكهدا هه‌ڵواسى.
چالاكان له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، له هه‌ردوو حاڵه‌تى داگيركردنى كه‌ركووك و عه‌فريندا، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاته زلهێزه‌كان بێده‌نگيان هه‌ڵبژاردووه و هيچ هه‌ڵوێستێكى ئه‌وتۆيان نه‌نواندووه.
ئه‌مڕۆش، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، هاوسه‌رۆكى كانتۆنى عه‌فرين، عوسمان شێخ عيسا، ئيدانه‌ى بێده‌نگى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و هاوپه‌يمانێتى رووسيا و توركياى له باره‌ى هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين كرد.
گوتيشى: "ماوه‌ى 58 رۆژه سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى به جۆره‌ها چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى په‌لامارى عه‌فرين ده‌ده‌ن و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بێده‌نگه".
روونيشيكرده‌وه، "شه‌ڕڤانان، به‌رده‌وامن له به‌رگرى له عه‌فرين و هيچ كاتێك كۆڵناده‌ن و ته‌نيا بژار له به‌رده‌م شه‌ڕڤاناندا سه‌ركه‌وتنه".
نيگه‌رانى و ره‌خنه‌كانى كورد له بێده‌نگى نێوده‌وڵه‌تى، به تايبه‌تى هه‌ڵوێستى هه‌ريه‌ك له رووسيا و ئه‌مريكا، له كاتێكدايه، رووسه‌كان به‌رده‌وام ره‌خنه له يه‌په‌گه ده‌گرن و ده‌ڵێن، يه‌په‌گه گوێى له پێشنيازى مۆسكۆ نه‌گرتووه، بۆيه ئه‌و چاره‌نووسه‌ى رووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه، ئه‌لیكسانده‌ر زۆتۆڤ، باڵوێزی پێشووتری رووسیا له سووریا تايبه‌ت به كوردستان24، رايگه‌ياند، "له عه‌فرین چی ده‌بینین، بێگومان بژارى ديكه هه‌بوو، ته‌نانه‌ت هێزه‌كانی ئێمه له‌وێ بوون، پێشنیازی ئه‌وه خرایه‌ڕوو، كه هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا بێنه ناو عه‌فرینه‌وه و سنووره‌كان بكه‌وێته ده‌ست هێزه‌كانی حكومه‌ت و به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ كورده‌كان پارێزگاری له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا بكه‌ن".
ئه‌لیكسانده‌ر زۆتۆڤ، باڵوێزی پێشووتری رووسیا له سوورئهو ديپلۆماتكاره‌ى رووسيا گوتيشى: "ئێستا پێویسته سهرۆكایهتیيهكی به‌هێز فه‌رمانڕه‌وایی سووریا بكات، كه بتوانێت له‌ناو ئه‌م هه‌موو بێ سه‌روبه‌ری و وێرانكارییه بڕیار بدات و رووبه‌ڕووی كاره نایاساییه‌كان بوه‌ستێته‌وه، نه‌ك هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك به ئاره‌زووی خۆی ده‌سته‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كدا".
باڵيۆزى پێشووترى رووسيا له سووريا ئه‌مريكا تۆمه‌تبار ده‌كات، به پشتكردنه كورد و له‌و باره‌يه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌مریكاییه‌كان پشت له‌هه‌مووان ده‌كه‌ن، كورده‌كانیش ئه‌وه باش ده‌زانن، بۆیه پێویسته كورده‌كان رێبگرن له كاولكاری و قوربانی زیاتر له عه‌فرین و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا رێك بكه‌ون و ناوچه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ژێر ده‌سته‌ڵاتی هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا".
له چه‌ند ساڵى رابردوودا رووسیا و هێزه كوردییه‌كان له رۆژئاوای كوردستاندا دوو هاوپه‌یمانی به‌هێزبوون له‌شه‌ڕی تیرۆردا، كه‌چی وه‌رگرتنی چه‌ك له ئه‌مریكا، زۆر له هاوكێشه‌كانی گۆڕی، ئه‌مه قسه‌ی شاره‌زایه‌كی سه‌ربازی نزیك له وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیایه.
له‌و باره‌يه‌وه، ئیگه‌ر كهڕۆچینكه، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا گوتى: "بێگومان كورد له سووریادا، ئه‌و هێزه بوون كه چالاكانه شه‌ڕی داعشیان كرد، رۆڵێكی جوامێرانه‌یان بینی، هه‌روه‌ها كورد به‌شێكن له كۆمه‌ڵگه‌ی سووری".
سه‌باره‌ت به پرسى ئۆتۆنۆمى بۆ كورد له سووريا ناوبراو گوتى: "ئه‌و پرسه په‌یوه‌سته به گفتوگۆكانی داهاتوو، شتێكی دیاره، كه له سووریای یه‌كگرتوودا كورد خاوه‌نی مافی خۆی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌وڵی جیابوونه‌وه بده‌ن، ئه‌وه ده‌بنه ئامانجی بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا".
ئه‌و راوێژكاره سه‌ربازييه‌ى رووسيا گوتيشى: "ئه‌مریكا كورديی به‌م رۆژه گه‌یاند، پێویسته ئه‌وه بزانرێت كه ئه‌مریكا بیر له داهاتووی كورد ناكاته‌وه له سووریادا، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت وه‌ك كارتێك له دژی دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره به‌كاریان بهێنێت، بۆیه داهاتووی كوردان له چوارچێوه‌ی سووریایه‌كی یه‌كگرتوو و دیموكراتدایه".
به گوێره‌ى بڕیاری 2401 ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پابه‌ندی ئاگربه‌ست بن له سووریادا، به‌ڵام هێشتا توركیا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی به‌رده‌وامه و له‌لایه‌كی ديكه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له گفتوگۆدایه بۆ ئه‌وه‌ی له كورد دووری بخاته‌وه، دیار نیه هه‌ڵوێستی رووسیا چی ده‌بێت، ئاخۆ پشتیوانی له كورد ده‌كات، یاخود به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌یركردنی یارییه‌كه.
توركيا ئه‌وه‌ى نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه ئامانجييهتى هێزه كوردييه‌كان له عه‌فرين و رۆژهه‌ڵاتى فورات دووربخاته‌وه و له چه‌ندين بۆنه‌دا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندووه، ئه‌وان عه‌فرين راده‌ستى سووريا ناكه‌نه‌وه و به‌ڵكو دهيدهنهوه ده‌ست خه‌ڵكه "ره‌سه‌نه‌كه‌ى"، وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ عه‌ره‌به‌كان.
هاوكات بن عه‌لى يه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا و مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا نه‌يانشاردووه‌ته‌وه، كه به نيازن ئاواره سوورييه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه سووريا و له عه‌فرين نيشته‌جێيان بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش به يه‌كێك له مه‌ترسييه‌كانى كورد له داهاتووى عه‌فرين هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌مڕۆش، عوسمان شێخ عيسا له ميانى كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌دا، ئاشكرايكرد، كه "ده‌وڵه‌تى تورك ده‌يه‌وێت كورد له عه‌فرين نه‌هێڵێت و ديموگرافياى ناوچه‌كه بگۆڕێت".
سوپاى توركيا به به‌شدارى زياتر له 40 هه‌زار سه‌رباز و به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ زياتر له 25 هه‌زار چه‌كدارى ميليشيا ئيسلامييه‌كان، له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018ه‌وه هێرشى بۆ سه‌ر كانتۆنى عه‌فرين له هه‌موو ئاراسته‌كانه‌وه ده‌ستپێكردووه و ئامانجى كۆتايهێنانه به ده‌سه‌ڵاتى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) كه توركيا به درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)يان له‌قه‌ڵه‌مده‌دات و به "تيرۆريست" وه‌سفيان ده‌كات و هاوكات كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش تا ئێستا هيچ هه‌وڵێكى بۆ راگرتنى شه‌ڕه‌كه و ناچاركردنى توركيا به وه‌ستاندنى كرده‌وه سه‌ربازييه‌كانى نه‌داوه.
ئ.ر