به ڤيديۆ.. كاردانه‌وه‌يه‌كى سه‌يرى پوتن ببينه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن، به هۆى ئه‌وه‌ى له ده‌زگاى هه‌واڵگرى وڵاته‌كه‌يه‌وه پێى ناوه‌ته ناو سياسه‌ت و گه‌يشتووه‌ته پۆستى سه‌رۆكايه‌تى، له كاته هه‌ستياره‌كاندا به كاردانه‌وه‌ى سه‌رنجڕاكێش ناسراوه.
رۆژنامه‌نووسى ئه‌مه‌ريكى كريس وۆڵيس، له كه‌ناڵى فۆكس نيوز، چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ پوتن ئه‌نجامدا.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، رۆژنامه‌نووسه‌كه، راپۆرتێكى خسته‌ڕوو، كه هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ريكا ئاماده‌ى كردووه و تێيدا باس له تێوه‌گلانى ئه‌فسه‌رانى هه‌واڵگرى رووس له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا كراوه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌ستى درێژ كرد بۆ پوتن بۆ ئه‌وه‌ى راپۆرته‌كه‌ى بداتێ، به‌ڵام له برى ئه‌وه‌ى پوتن به ده‌مييه‌وه بچێت و ده‌ستى بۆ درێژبكات و لێى وه‌ربگرێت، ته‌نيا به ئاماژه پێى وت له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ى ته‌نيشتيان دايبنێت و خۆى ده‌ستى بۆ راپۆرته‌كه نه‌برد و لێى وه‌رنه‌گرت و ده‌ستيشى لێ نه‌دا.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر