كونسوڵى گشتى هۆڵه‌ندا له هه‌رێمى كوردستان: پێويسته فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێم بكرێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
جانێت ئه‌لبێردا، كونسوڵی گشتی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، حكومه‌تی هۆڵه‌ندا هانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌دات تاوه‌كو كێشه‌كانیان به‌زووترین كات چاره‌سه‌ر بكه‌ن و تاوه‌كو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بكرێنه‌وه.
له وه‌ڵامى پرسيارى په‌يامنێرى كوردستان24، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى حكومه‌تى هۆڵه‌ندا له باره‌ى كۆچه‌وه، جانێت ئه‌لبێردا گوتى: "وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌ندا هه‌وڵيدا ئه‌م پانێڵه به‌ڕێوه‌به‌رێت، تا لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ك بكات سه‌باره‌ت به ژماره و ئامارى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئه‌مه خاڵێكى گرنگه بۆ يه‌كێتى ئه‌وروپا و ئێمه ده‌مانه‌وێت عێراق و هه‌رێمى كوردستان سه‌قامگير بن و ئه‌نجامه‌كانى ئه‌م لێكۆڵينه‌وانه بۆ ئێمه گرنگه و پێويسته ئه‌و خاڵانه تێيدا باسبكرێت، كه هۆكاره‌كان چين وا له گه‌نجان و خه‌ڵكى ئه‌م ناوچه‌يه ده‌كات به شه‌پۆل رووبكه‌نه ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها پێشنيازيشى تێدايه ده‌بێت حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بيانگرێته به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له ديارده‌ى كۆچ".
سه‌باره‌ت به پلانى داهاتووى حكومه‌تى هۆڵه‌ندا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى په‌نابه‌ران جانێت ئه‌لبێردا گوتى: "له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا ئێمه هاوكارى مرۆيى زۆرمان دابينكردووه بۆ ئاواره‌كان و خه‌رجى زۆرمان دابينكردووه له زۆر بواردا تاوه‌كو هاوكارى په‌نابه‌ران بكه‌ين بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتى خۆيان، به تايبه‌تى كوردانى ئێزدى و توركمانه‌كان كه رووبه‌ڕووى چه‌ندين توندوتيژى بوونه‌ته‌وه و ئه‌مه ئه‌و بوارهيه، كه ئێمه هاوكاريمان پێشكه‌شكردووه".
له باره‌ى هه‌ڵوێستى حكومه‌تى هۆڵه‌ندا بۆ فشارخستنه سه‌ر به‌غدا به مه‌به‌ستى هه‌ڵگرتنى گه‌مارۆكان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، كونسوڵی گشتی هۆڵه‌ندا گوتى: "هيواداربووم كه ئێمه رۆڵمان هه‌بوايه له كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه رۆڵى ئێمه نييه. ئێمه هه‌وڵمان داوه كه به شێوه‌يه‌ك له شێوه‌كان رۆڵمان هه‌بێت. به‌ڵام ده‌بێت به جدى دانووستان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت. خۆشحاڵم كه چه‌ندينجار گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه هه‌بووه و ده‌بێت متمانه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت. بۆ ئێمه پێشينه (ئه‌وله‌ويه‌ت) حكومه‌تى عێراقييه ياخود سهقامگيركردنهوهى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه و هه‌روه‌ها پشتگيرى هه‌ردوولا بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى متمانه بگه‌ڕێته‌وه نێوانيان تاوه‌كوو فڕۆكه‌خانه‌كان بكرێنه‌وه و هيواداريشم به زووترين كات بكرێنه‌وه و گه‌شتى فڕۆكه‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه".
ئه‌مڕۆ پانێلێك له شارى هه‌ولێر به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى پرسى په‌نابه‌ران و كۆچى هاووڵاتيان بۆ ئه‌وروپا سازكرا و كونسوڵى گشتى هۆڵه‌ندا له هه‌رێمى كوردستان له‌و پانێله‌دا قسه‌ى بۆ كوردستان24 كرد.