فازڵ ميرانى: ئێمه هه‌ميشه يه‌كێتيمان به شه‌ريكى خۆمان زانيوه
K24- هه‌ولێر:
فازڵ ميرانى، سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان، رايگه‌ياند، پارتى چاوه‌ڕێى په‌سندكردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆ بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت بكات. ره‌تيشيكرده‌وه، نێوانيان له‌گه‌ڵ يه‌كێتى ئاڵۆز بێت، گوتى: يه‌كێتى به هاوبه‌شى خۆمان ده‌زانين. پارتى و يه‌كێتى ناتوانن په‌يوه‌ندييان نه‌بێت. ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، كورد له به‌غدا جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه وه‌ربگرێت باشه. له باره‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆماريشه‌وه گوتى: ئه‌وه بابه‌تێك بوو روويدا و پێويست ناكات ببينه ديلى ئه‌و رووداوه و زۆر لێكى بده‌ينه‌وه.
له ميانى به‌شداريكردنى له گفتوگۆكانى ستۆديۆى كراوه‌ى كوردستان24 له پيشانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كتێب له شارى هه‌ولێر، فازڵ ميرانى گوتى: پارتى ئومێدى به‌هێزه. خاوه‌ن ئيراده‌ى خۆيه‌تى. چاوى له ئاستێكى به‌رزه. به هۆى ئيراده، مێژوو، سياسه‌تى بووه‌ته جێى متمانه‌ى هاووڵاتيان. پارتى له شۆڕش، له هۆشيارى نه‌ته‌وه‌يى، له پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كان و پارێزگارى له مافى كوردستان، ئاستێكى به‌رزى پێشكه‌شكردووه. ئه‌مه‌ش وايكردووه خه‌ڵك متمانه‌ى پێ بدات. ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ى ده‌نگيشيان به پارتى داوه هه‌موويان ئه‌ندامى پارتى نين، بۆيه پارتى حزبێكى جه‌ماوه‌رييه.
سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ى پارتى بۆ حكومه‌تى داهاتوو، فازڵ ميرانى رايگه‌ياند، پرۆژه‌ى حكومه‌تى داهاتوو، سه‌رۆكى حكومه‌ت و لايه‌نه به‌شداربووه‌كانى حكومه‌ت دايده‌نێن. پارتى به‌شێكى ئه‌و پرۆژه‌يه گه‌ڵاڵه ده‌كات. پێشتريش هه‌ر وامان كردووه. چونكه حكومه‌ت پرۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات.
له باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌تيشه‌وه گوتيشى: تا ئێستا گفتوگۆمان نه‌كردووه، چونكه چاوه‌ڕێى په‌سندكردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ين.
له باره‌ى په‌يوه‌ندى پارتى و يه‌كێتييه‌وه گوتى: په‌يوه‌ندييه‌كه به‌و گه‌رموگوڕييه‌ى جاران نييه، به‌ڵام ماناى ئه‌وه نييه پچڕاوه. هه‌ر دوێنێ له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانى و حاكم قادر قسه‌مان كردووه. په‌يوه‌نديم به مه‌لا به‌ختياره‌وه كردووه جوابى نه‌داوه‌ته‌وه. پارتى و يه‌كێتى ناتوانن په‌يوه‌ندييان نه‌بێت. به‌ڵێ ناكۆكييه‌ك ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه كۆتايى تونێله‌كه نييه. قه‌ده‌رى ئێمه ئه‌وه‌يه. ئه‌م وڵاته‌مان پێكه‌وه ئاوه‌دانكردووه‌ته‌وه. شه‌هيدمان داوه، شه‌ڕى داعشمان پێكه‌وه كردووه. ته‌نيا هه‌ڵوێستى ئه‌مڕۆى يه‌كێتى له‌به‌رچاو ناگرين. ئێمه له پێش چاومانه يه‌كێتى له شه‌ڕى داعش هاوبه‌شمان بوو. كاتێك خه‌ڵكێك له حكومه‌ت كشانه‌وه، ئه‌وان حكومه‌تيان به‌جێنه‌هێشت. هه‌ميشه يه‌كێتيمان به شه‌ريكى خۆمان زانيوه. ئه‌مه ئه‌ركه و له‌سه‌ر شانى ئه‌م دوو حزبه‌يه. ده‌بێت ئه‌ركى خۆيان ئه‌نجام بده‌ن.
له باره‌ى په‌يوه‌ندى پارتى و عادل عه‌بدولمه‌هدى، فازڵ ميرانى گوتى: عه‌بدولمه‌هدى دۆستى كورد، سه‌رۆك بارزانى و پارتييه، پێويست بوو هاتبا، به‌ڵام په‌يوه‌ندى به جه‌نابى سه‌رۆك بارزانييه‌وه كردووه. قسه كراوه. وشيار زێبارى چووه له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى كۆبووه‌ته‌وه. دوێنێش فوئاد حوسێن به ته‌له‌فۆن قسه‌ى له‌گه‌ڵ كردووه. بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و سه‌ركه‌وتوو بێت ده‌بێت هه‌مووان پشتگيرى بكه‌ين، چونكه كاره‌كه‌ى ئه‌ويش ئاسان نييه.
سه‌باره‌ت به پۆستى پارێزگارى كه‌ركووكيش، فازڵ ميرانى گوتى: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داين پارێزگارى كه‌ركووك كورد بێت. به‌ڵام ئه‌مه ماناى ئه‌وه نييه مافى پێكهاته‌كانى ديكه پێشێل بكرێت.
فازڵ ميرانى له باره‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى كۆمارى عێراقه‌وه، گوتى: پۆستى سه‌رۆك كۆمار نه كاريگه‌رى سلبى و نه ئيجابى له‌سه‌ر پرسى كورد نه‌بووه. مادده‌ى سه‌د و چل جێبه‌جێ نه‌كرا، ئه‌و هه‌موو هێرشه كرانه سه‌ر كورد هه‌ڵوێستى نه‌بوو. ئه‌مه‌ى ئێستا نازانين چۆن ده‌بێت. ئێمه و يه‌كێتى هه‌ردوولا كه‌مته‌رخه‌م بووين. كۆبوونه‌وه‌ى زۆرمان كرد. ئه‌و پرسه‌مان يه‌كلا نه‌كرده‌وه. له چركه ساته‌كانى دواييدا به جۆرێك له جۆره‌كان رێككه‌وتنێك بوو، په‌شيمان بوونه‌وه. بۆيه پێم باشه ئه‌و بابه‌ته زۆر لێك نه‌ده‌ينه‌وه. بابه‌تێك بوو روويدا و سه‌رۆك كۆمار بووه سه‌رۆكى عێراق و خاڵ و سه‌رى دێڕ. ناكرێت ببينه ديلى ئه‌و رووداوه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، بۆ كورد وا باشه جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق وه‌ربگرێت و ئه‌وه ماناى وايه هاوبه‌شى راسته‌قينه هه‌يه.
ئ.ر