60 ھەزار ئۆتۆمبێل ھاوردەی ھەرێمی كوردستان دەكرێن
K24 - ھەولێر
هاورده كردنی ئۆتۆمبێل بۆ ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان به رێژه‌یه‌كی بەرچاو زیادیكردووه به جۆرێك كه ته‌نها له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، 60 هه‌زار ئۆتۆمبێل هاورده‌ی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراون. به‌شێكی زۆری ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ساغكراونه‌ته‌وه و به‌شێكی دیكه‌شیان ره‌وانه‌ی شاره‌كانی باشووری عێراق كراون، به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ملیۆنێك و 520 هه‌زار ئۆتۆمبێل تۆماركراون.
هێمن عه‌ره‌ب، خاوه‌نی یەكێك لە پێشانگاكانی ئۆتۆمبێلە لە ھەولێر بە كوردستان24 گوت: "ئۆتۆمبێل بە رێژەیەكی یەكجار زۆر ھاوردەكراوە، حكوومەت بڕیاریدابوو كە ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2018 لە مانگی 8 رابگرێت، كەچی مانگێكی دیكەی درێژكردەوە، نرخی ئۆتۆمبێل دانەبەزیووە بەڵام بازاڕ لاوازبووە".
له رێگه‌ی سنووره‌كانی ئیبراهیم خه‌لیل، باشماخ و حاجی ئۆمه‌ران ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێل هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن كه زیاتر جۆری، ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت، بارهه‌ڵگر، ئۆتۆمبێلی كرێ و ئۆتۆمبێلی بیناسازیین، كه زۆربه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه بۆ ناو بازاڕی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن و به‌شێكیشیان ره‌وانه‌ی شاره‌كانی باشووری عێراق ده‌كرێن.
لیوا رزگار عەلی، به‌ڕێوبه‌ری گشتی پۆلیسی هاتوچووی هه‌رێم بە كوردستان24 راگەیاند: "لە ساڵی 2014 زیاتر لە 67 ھەزار ئۆتۆمبێل لای ئێمە تۆماركراوە، لە ساڵی 2015 بووە بە 42 ھەزار ئۆتۆمبێل، 2017 لە ھەرێمی كوردستان 77 ھەزار ئتۆمبێل تۆماركراون و لە شەش مانگی ئەمساڵیشدا 60 ھەزار ئۆتۆمبێل تۆماركراوە، بە بەراورد بە ساڵی 2017 ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دوو بەرامبەر زیادیكردووە".
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەكان هاورده كردنی ئۆتۆمبێل ئه‌مساڵ به‌راورد به ساڵی رابردوو زیادیكردووه به جۆرێك كه ته‌نها له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، 60 هه‌زار ئۆتۆمبێل هاورده‌ی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراون، له كاتێكدا كۆی هاوردنی ئۆتۆمبێل له 12 مانگی ساڵی رابردوو 78 هه‌زار ئۆتۆمبێل بووه، شاره‌زایانی ئه‌و بازاڕه، ژماره‌كان به مایه‌ی بووژانه‌وه‌ی بازاڕ و گه‌شانه‌وه‌ی زیاتری بازرگانی ده‌زانن.
ھ.م