پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی بێ چارەنووس دەمێنێتەوە
K24 - سلێمانی
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، پارتی و یه‌كێتی پڕۆژه‌ی نیشتمانیان بۆ چوونه‌وه به‌غدا و چۆنییه‌تی به‌شداربوون له حكوومه‌تی عێراق ئاماده‌كردبوو، بۆ فراوانكردنی پڕۆژه‌كه‌ش چاوه‌ڕوانی به‌شداربوونی لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیان ده‌كرد، به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی سیاسی، ئێستا یه‌كێتی تاكلایه‌نه پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیی هه‌یه بۆ به‌شداربوون له حكوومه‌تی نوێی عێراق.
رەفعەت عه‌بدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەكێتی بە كوردستان24 راگەیاند: "بە پڕۆژەی خۆمان دەمانەوێت ئەو پشكەی كە لە حكوومەتی نوێی عێراق بەرمان دەكەوێت رۆڵی گرنگمان ھەبێت، دەمانەوێت بەشداریمان لە حكوومەتی داھاتووی عێراق رەنگدانەوەی ھەبێت لە كوردستان و ببێتە مایەی چارەسەركردنی ھەموو ئەو كێشانەی پەیوەندی بە ھەرێمی كوردستانەوە ھەیە، ئەو بابەتەی بەلای ئێمەشەوە گرنگترە بابەتی كەركووكە".
دوای ئەوەی یەكێتی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار بێ گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی نێوانیان لەگەڵ پارتی دیاریكرد، ئەمە كاریگەری كردە سەر پەیوەندی نێوانیان و بەرپرسێكی پارتی ھۆشداری لە ھەنگاوەكانی یەكێتی دەدات و دەڵێ، نابێت كارێكی وابكرێت زیان بە كۆدەنگی كورد لە بەغدا بكەوێت.
حەسەن جەباری، کارگێڕی لقی 4 پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "زۆر گرنگە یەكێتی پێداچوونەوە لە سیاسەتی خۆی بكاتەوە بەتایبەتی ھێڵە گشتیی و ستراتیژییەكان كە پەیوەندی ئێمە و بەغدا رێكدەخات، وەك ئاشكرایە سەنتەرە گرنگەكانی عێراق ھەولێر و بەغدایە، ئەگەر ئەوان لێك نزیك بن ئەوا دەتواندرێت كێشەكان چارەسەر بكەن".
ھەرچەندە لایەنە سیاسییەكان بەردەوام جەخت لە بوونی یەك گوتاری و یەكھەڵوێسیتی نێوانیان لە بەغدا دەكەنەوە، بەڵام نەبوونی كۆدەنگی و پڕۆژەی ھاوبەش كاریگەری لەسەر بەشداریكردنی كورد لە حكوومەتی نوێی عێراق دروستكردووە و لایەنەكان ھەر یەكە و بەجیا گفتوگۆی پێكھێنانی حكوومەتی نوێ دەكەن.