پارتی و یهكێتی جهخت لهسهر پێكهوهكاركردنی نێوانیان دهكهنهوه
K24 – ههولێر:
بێگەرد تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی كوردستان رايگهياند، پارتی و یەکێتی دوو ھێزی سەرەکین و ئەم وڵاتە بێ حوکمڕانی ھەردوولا، بەڕێوەناچێت، لە بەرامبەردا جەعفەر ئیمینکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشکرای كرد، رەنگە دانووستانی دەستپێکی پارتی بۆ پێکھێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی بێت، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە وەکو پێشتر پۆستەکان بە یەکسانی دابەش بکرێن.
بە گوێرهى ئەو زانیاریانەی دەست کوردستان24 کەوتووە، سەرەتای ئەم ھەفتەیە، لە ئێوارەخوانێکدا، کە لە ماڵی سەرکردەیەکی باڵای یەکێتی لە ھەولێر ساز کرابوو، بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ھەردوولا، لەگەڵ یەکتر دانیشتوون، بۆیە لە دانیشتنەکەدا ئەمە بە سەرەتایەک دانراوە بۆ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیيەکان، کە پێدەچێ لە رۆژانی داھاتوو ئەنجامەکەی زیاتر دەربکەوێت.