به ڤیدیۆ.. شانۆگه‌ریی "مه‌سیح له خاچ ده‌درێته‌وه" كێشه‌ی تێكه‌وت
K24 - هه‌ولێر:
به بۆنه‌ی جه‌ژنی قیامه‌ی حه‌رزه‌رتی مه‌سیح، شانۆگه‌ری له خاچدانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامبه‌ره له به‌رازیل به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام گرفتی تێكه‌وت، چونكه یه‌كێك له ئاماده‌بووانی شانۆگه‌رییه‌كه، نه‌یتوانی به‌رگه‌ی دیمه‌نه‌كه بگرێت و په‌لاماری یه‌كێك له سه‌ربازانی رۆمانی دا.
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، له وێبسایتی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه، شانۆگه‌رییه‌ك له باره‌ی له خاچدانی مه‌سیح نمایشده‌كرێت و له‌شانۆییه‌كه‌دا سێ كه‌س له خاچده‌درێن كه ئه‌كته‌رن.
چه‌ند ئه‌كته‌رێكی دیكه‌ی نمایشه‌كه‌ش، جلی هاوشیوه‌ی سه‌ربازانی رۆمانییان پۆشیوه و ئازاری ئه‌و ئه‌كته‌ره ده‌ده‌ن كه رۆڵی مه‌سیح به‌رجه‌سته‌ده‌كات.
به‌ڵام له‌ناكاو یه‌كێك له جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوو، به‌رگه‌ی دیمه‌نی شانۆییه‌كه ناگرێت، كه تێیدا ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی رۆڵی مه‌سیح ده‌بینێت ئازار ده‌درێت، بۆیه په‌لاماری سه‌ربازه رۆمانییه‌كه ده‌دات و كڵاوێكی ماتۆرسواری به‌سه‌ریدا ده‌كێشێت.
به گوێره‌ی ئه‌و وێبسایته به‌ریتانییه، زیاتر له هه‌زار كه‌س له شوێنه‌كه بۆ بینینی نمایشه‌كه ئاماده‌بوون، شایه‌تحاڵانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، له‌و كاته‌ی دیمه‌نی شانۆییه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته ئه‌و شوێنه‌ی ئازاری ئه‌كته‌ره‌كه بده‌ن، كه رۆڵی مه‌سیح ده‌بێنێت، ئه‌و پیاوه هاواریكردووه و گوتوویه‌تی: "هه‌رگیز لێناگه‌ڕێم مه‌سیح بمرێت"، بۆیه پڕی داوه‌ته ئه‌كته‌ره‌كه كه سه‌ربازی رۆمانییه و ئازاری داوه.
له سه‌روبه‌ندی یادی چله‌ی شه‌هیدبوونی ئیمام حوسێن ، شانۆگه‌رییه‌ك له باره‌ی چۆنیه‌تی شه‌هیدبوونی ئیمام نمایشكرا له عێراق، به‌ڵام ئه‌ویش به هه‌مان شێوه كێشه‌ی تێكه‌وت، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی رۆڵی كوشتنی ئیمام ده‌بینێت، له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه هێرشی كرایه سه‌ر و به ناچاری شوێنه‌كه‌ی جێهێشت.
ا. م