14 فیلمی ناوداری جیهانی کە چیرۆکێکی راستەقینە دەگێڕنەوە

خاوەن خەڵاتی جیاوازن و مێژووی فیلمسازیان جوانتر کردووە

K24 – هه‌ولێر:

ئەگەرچی هونەری فیلمسازی زۆر فراوانە، بەڵام بۆ هەندێک کەس کاتێک فیلمەکە لەسەر بنەمای چیرۆکێکی راستەقینە بەرهەمهاتووە، چێژ و سوودی زیاتری هەی.

لەم بابەتەدا، 14 فیلم دەستنیشانکراون کە چیرۆکێکی راستەقینە دەگێڕنەوە و کاردانەوەی زۆریان بەدوای خۆیاندا هێناوە. 

The imitation Game 2014

باس لە ژیانی زانا ئالان تورینگ دەکات کە زانایەکی گەورە زانستی و کەسێکی ئاڵۆزی کۆمەڵایەتی بووە. ئالان لە جەنگی جیهانی دووەم توانی ئەو کۆدانە بشکێنێت کە نازییەکانی ئەڵمانیا بەهۆیەوە پەیامی نهێنیان لە رێگای شەپۆلە رادیۆییەکان دەنارد لە کاتێدا لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی و خۆشەویستیدا کەسێکی جیاواز و ئاڵۆزە.

 300 2016

فیلمەکە باس لە چیرۆکی پاشای سپارتا دەکات بە ناوی لیۆنیادس، کاتێک خۆی و 300 لە پیاوەکانی دواین جەنگی فارسەکان دەکەن، مێژووی ئەو چیرۆکە دەگەڕێتەوە بۆ 480 پێش زاینی و جەنگەکە بە جەنگی سێرمۆپیلەی ناسراوە.

Into the Wild 2007

چیرۆکی راستەقینەی ژیانی کەسێک دەگێڕێتەوە کە بڕیار دەدات لە ژیانی شارستانی شارەکان و نەریتەکانی کۆمەڵگا هەڵبێت، ئەو بە دوای ئازادی تەواودا دەگەڕێت و پێی وایە تێکەڵبوون لەگەڵ سروشت و بە تەنها، مانای تەواوی ئازادییە.

Escape from Alcatraz 1979

چیرۆکی هەڵهاتنی سێ بەندکراوە لە یەکێک لە زیندانەکانی دوورگەیەکی سان فرانسیسکۆ لە ئەمەریکا. ئەو زیندانە چڕترین رێوشوێنی ئەمنی و توندوتۆڵترین پەرژینی هەبووە لە سەردەمی خۆیدا، بەڵام لە ساڵی 1962 ، سێ بەندکراوە، ئەو نازناوە لەو زیندانە دەسەننەوە.

Apocalypse Now 1979

چیرۆکەکە لە پەرتوکی (هارت ئۆف دارکنێس)ی نووسەر جۆزێف کۆنراد وەرگیراوە. نووسەر باس لە ژیانی خۆی دەکات لە جەنگی ڤێتنام، بۆ کوشتنی سەرۆک خێڵێک سوپای ئەمەریکا دەینرێت بۆ کەمبۆدیا.

Lawrence of Arabia 1962

باس لە ژیانی دیپلۆمات و ئەفسەرێکی وێڵزی دەکات کە لەسەروبەندی جەنگی جیهانی یەکەم وەک بەشێک لە ئەرکەکەی دەچێتە نیمچە دوورگەی عەرەبی. تراژیدیاکانی جەنگ ئازاری دەدەن، بەڵام تێکەڵبوونی بە چەند خێڵێکی عەرەب ژیانی دەگۆڕن.

Midnight Express 1978

ژیانی کەسێک بە ناوی بیلی هایێس دەگەڕێتەوە کە فێرخوازێکی ئەمەریکییە و بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی ماددەی هۆشبەر بۆ تورکیا دەستگیردەکرێت. بیلی چەند جارێک هەوڵی هەڵهاتن لە زیندان دەدات بەڵام چیرۆکی گرتن و ئەشکەنجەدانی دەگمەنە.

Spartacus 1960

باس لە یەکەم شۆڕشی کۆیلەکان دەکات لە رۆما، یاخییە کۆیلەکان داوای ئازادی و یەکسانی دەکەن، بەڵام بەجۆرێک وەڵام دەدرێنە، ژیانیان دەبێتە چیرۆکێکی مێژوویی. بە یەکێک لە باشترین فیلمەکان دادەنرێت کە لەبارەی ئیمپراتۆریەتی رۆمانەکان بێت.

Schindler’s List 1993

باس لە پاڵەوانێتی ئۆسکار شیندلەر دەکات، ئەو بازرگانە نازییەی بە نهێنی ژیانی 1000 جوولەکەی لە ئۆردوگاکانی مەرگ رزگارکرد.

A Beautiful Mind 2001

ژیانی جۆن فۆربێس ناش دەگێڕێتەوە. ناش یەکێکە لە گەورە زاناکانی بواری ماتماتیک بەڵام ژیانی ئەو بەڵگەبوو بۆ ئەوەی زیرەکی لە رادەبەدەر هەمیشە کەمێک لە شێتی لەگەڵ دایە. روسێل کروو رۆڵی ناش دەگێڕێت، وەک مامۆستایەکی زانکۆ ناوداریی زۆری هەیە بەڵام بەدەست نەخۆشی شینزۆفرینیا دەناڵێنێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر ژیانی خێزانیی و کۆمەڵایەتی ئەو بیرکارە گەورەیە جێدەهێڵێت.

Catch Me if You Can 2002

لیۆناردۆ دیکاپریۆ و تۆم هانکس رۆڵێ تێدا دەگێڕن، باس لە ساختەکارێکی کەم وێنە دەکات کە پاسپۆرت، چەکی بانک و چەندەها بەڵگەنامەی کەم وێنەی دیکە ساختە دەکات. پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان هەموو هەوڵێک دەدەن تاکو دەستگیری بکەن.

American Sniper 2014

نیشانشکێنێکی ئەمەریکی بۆ جەنگ دێتە عێراق و سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنێت، بەڵام کاتێک دەگەڕێتەوە بۆ ئەمەریکا، دیمەنی کوشتنی هاووڵاتیانی بێ گوناه نەخۆشی دەخەن.

The Pianist 2002

باس لە میوزیکزانێکی جووی پۆڵەندی دەکات، هەوڵی مانەوە لە ژیان دەدات لە ژێر خانووە روخاوەکانی شاری واشرۆی پۆڵندا کاتێک لە جەنگی جیهانی دووەم بە تەواوی ئەو شارە خاپوور دەکرێت. ئەم فیلمە خاوەنی سێ خەڵاتی ئۆسکار و چەند خەڵاتێکی دیکەی جیهانییە.

12 Years a Slave 2013

کەسێک بەناوی سۆلۆمن نۆرسئەپ، رەشپێستێکی ئازاد لە شاری نیویۆرک، لە ساڵی 1841 لەلایەن چەند کەسێکەوە دەڕفێندرێت و وەک کۆیلە دەفرۆشرێت، ژیانێکی پڕ مەینەتی بەڕێدەکات. ئەم فیلمە خاوەنی ئۆسکارە بۆ جوانترین وێنە.

H.J