نیان عەبدوڵڵا بۆ یەكەمجار بە ستایلی پۆپ گۆرانی دەڵێت
K24 - ھەولێر
خانمە ھونەرمەند نیان عەبدوڵڵا لە نوێترین كاری ھونەریدا، بۆ یەكەمجار گۆرانیەك بە ستایلی پۆپ بڵاودەكاتەوە.
نیان عەبدوڵڵا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك چەند وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەیەتی: "لەكاتی كلیپكردنی كارێكی نوێم بەستایلێكی نوێ و شێوازێكی نوێ كە یەكەمجارمە بەستایلی پۆپ گۆرانی بڵێم هیوادارم بەدڵی هەموان بێت".
ئاشكرای كردووە: "بڕیارە بۆ جەژنی رەمەزان وەك جەژنانەیەك بێت بۆ هاوڕێ و دۆستان و هەوادارانم".
نیان عەبدوڵڵا، یەكێكە لە ھونەرمەندە دیارەكانی كورد و ماویەك بەھۆی نەخۆشیەوە لەكاری ھونەری دابڕا، دوای چارەسەركردنی لە دەرەوەی وڵات و گەڕانەوەی بۆ كوردستان جارێكی دیكە دەستی بە كارە ھونەرییەكانی كردەوە.