تارا رەسوڵ خۆی كاندید دەكات
K24 - ھەولێر
خانمە ھونەرمەندی گۆرانیبێژی كورد تارا رەسوڵ، لەلایەن پارتی دەسەڵاتداری سوید بۆ ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی ستۆكھۆڵم كاندید دەكات.
تارا رەسوڵ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە: "لەلایەن پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید، کە ئێستا حوکمداری ئەو وڵاتە دەکات، وەك كاندید دەستنیشان کراوم بۆ ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی ستۆکهۆڵم لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ کە لە 9/9/2018 بەڕێوەدەچێت".
تارا ئاشكراشی كردووە: "زیاتر لە 15 ساڵە وەکو ئەندامێکی چالاك لەگەڵ ئەو پارتە کار دەکەم، لە ئێستاش پێویستم بە دەنگی کوردانی خۆشەویستی ستۆکهۆڵمە بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە لە پێناو خزمەتکردنی زیاتر بە کولتوورو موزیك و مرۆڤی خاوەن پێداویستی تایبەت و بەساڵاچوو. سوپاس بۆ متمانە و دەنگدانتان بە من کە ژمارەکەم 35 لە لیستی کۆمۆن".
تارا رهسوڵ، لهدایكبووی ساڵی1975، له ساڵانی نهوهدەكان دهستی بهكاری هونهری كردووه، ئێستا خاوهن چهندین ئهلبووم و گۆرانی و كلیپه، ماوهی 15 ساڵه وهك ئهندامێكی چالاك لهگهڵ پارتی سۆسیال دیموكراتی سویدی كاردەكات.
ھ.م