كوردستان 24 هۆكاری راسته‌قینه‌ی "رووداوی پێشانگاكانی سلێمانی" بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - سلێمانی:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌ند چه‌كدارێك، له‌سه‌ر شه‌قامێكی گشتی ناو پێشانگاكانی ئۆتۆمبێلی سلێمانی (كه علووجه‌كانی پێده‌ڵێن)، كه‌سێكیان برینداركردووه و رێگه به كه‌سیش ناده‌ن هاوكاری بكه‌ن.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، رووداوه‌كه دوێنێ دووشه‌ممه، 12ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2018 له ناو پێشانگاكانی سلێمانی (علووجه‌كان) روویداوه.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی برینداركراوه، پێشتر له كه‌ركووك دوو فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه، یه‌كێكیان به مادده‌ی 406 و ئه‌وی دیكه‌شیان به مادده‌ی 14ی مادده هۆشبه‌ره‌كان.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌و دوو كه‌سه په‌یوه‌ندییان به كه‌یسی ده‌ستگیركردنی ئه‌و داواكراوه هه‌بووه، پێشتر هه‌واڵیان به لایه‌نه ئه‌منییه‌كان داوه كه ئه‌و داواكراوه‌یان بینیووه، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان بگه‌نه شوێنه‌كه، به‌یه‌كدا هه‌ڵپژاون و له یه‌كیانداوه، له ئاكامدا داواكراوه‌كه، كه دوو فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه له كه‌ركووك، فیشه‌ك به‌ر قاچی كه‌وتووه و برینداربووه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، به هۆی رووداوه‌كه، هه‌ر سێ كه‌سه‌كه، داوا كراوه‌كه و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش به بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیركراون.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوتیشی: "له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه له‌گه‌ڵ پۆلیسی كه‌ركووك له په‌یوه‌ندیداین".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌ك شایه‌تحاڵێك بۆ كوردستان 24 باسی ده‌كات، لێدانی ئه‌و كه‌سه، بۆ هۆكار و رووداوی پێشتر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به گوێره‌ی گوته‌ی شایه‌تحاڵه‌كه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ناو خه‌ڵكیدا باس ده‌كرێت، ئه‌و كاره‌ی ئه‌و كه‌سانه تۆڵه‌كردنه‌وه بووه و گوتی: "ئه‌و كه‌سه‌ی برینداركراوه و كه‌وتووه، پێشتر له كه‌ركووك باوكی یه‌كێك له‌وانه‌ی كوشتووه، ئه‌و سێ كه‌سه‌ش كه كوردی كه‌ركووكن له‌ناو پێشانگاكانی علووجه‌كه، ده‌یبیننه‌وه، بۆیه به‌و جۆره تۆڵه‌ی خۆیانی لێ ده‌كه‌نه‌وه".
ئه‌و شایه‌تحاڵه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و برینداره‌ی له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتووه، چه‌كداری گرووپێكی میلیشیایی بووه.
ئ. م