فیلمی "سێ تیرۆریست لە تەمدا" بەرھەم دەھێندرێت
K24 - ھەولێر
فیلمی سینەمایی "سێ تیرۆریست لە تەمدا"، چیرۆكی ژنێك دەگێڕێتەوە كە منداڵەكەی لەلایەن تیرۆرستان رفێندراوە و بۆ ئازادكردنی داوای كردەوەیەكی خۆكوژی لە دایكەكەیان دەكرێت.
سیناریۆ و دەرهێنانی فیلمی سینەمایی "سێ تیرۆریست لە تەمدا" لەلایەن فەرزین كەریمەوە ئەنجامدەدرێت و رۆژی 27/1/2019 دەست بە وێنەگرتنی فیلمەكە کراوە.
ھەروەھا سیما شەفیع و سۆران ئیبراهیم رۆڵی سەرەکی فیلمەکە دەبینن، چیرۆکی فیلمەکە باس لە ئافرەتێك دەکات، کە منداڵەکەی لەلایەن تیرۆریستانەوە رفێندراوە و لە بەرامبەر رزگارکردنی داوای کردەوەیەکی خۆکوژی لە دایکەکە دەکرێت.