لە خورماتوو شەڕ لە نێوان حەشدی شەعبی و بەرەی توركمانی روویدا

سەرچاوەیەك زانیاری ئاشكرا دەكات

K24 - ھەولێر

لە خورماتوو شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان بەرەی توركمانی و گرووپێكی حەشدی شەعبی روویدا.

سەرچاوەیەك لە خورماتوو بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەمڕۆ لە خورماتوو شەڕ لە نێوان بەرەی توركمانی و عەسایب ئەھل ئەلحەق روویداو تا ئێستا شەڕ بەردەوامە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "تا ئێستا ھۆكاری شەڕی نێوان ئەو گرووپەی حەشدی شەعبی و بەرەی توركمانی ئاشكرا نەكراوە".

لە 16 ئۆكتۆبەرە خورماتوو لەلایەن حەشدی شەعبی و بە پاڵپشتی ئێران داگیركراوە و جگە لە كوشتنی ژمارەیەك ھاووڵاتی ناوچەكە چەكدارانی حەشد زۆربەی ماڵە كوردەكانیان تاڵان كردووە و سوتاندووە.