تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌وته ناو نزای بانگخوازانیش
K24 - هه‌ولێر:
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كاریگه‌رییه‌كی زۆریان به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، به به‌راورد به پێشتر، ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه، كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كان و هه‌وادارانییان زۆر له یه‌كتر نزیك كردووه‌ته‌وه.
عه‌مر خالد, بانگخوازی ديارى میسری، له په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبووك، له مه‌ككه‌وه له په‌خشی راسته‌وخۆدا ده‌ڵێت: "ئێستا من نزا ده‌كه‌م به جلی ئیحرامه‌وه وه‌ك ده‌یبینن" و له دواوه‌شی دیمه‌نی كه‌عبه‌ی رووگه‌ی موسڵمانان ده‌رده‌كه‌وێت.
عه‌مر خالد، نزا بۆ هه‌وادارانی ده‌كات له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌شێك له هه‌وادارانیشی به كۆمێنت داوایان لێكردبوو، نزا بۆ كه‌سوكاره نزیكه‌كانییان بكات به‌هیوای ئه‌وه‌ی "خوای گه‌وره هیدایه‌تییان بدات".
ئه‌و بانگخوازه میسرییه، مشتومڕێكی زۆری ناوه‌ته‌وه به‌هۆی هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كان له دوای شۆڕشی 25ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2011 و رووداوه‌كانی دواتر، كه به‌هۆیه‌وه رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌ده‌ستدا.
عه‌مر خالد، له به‌شێك له دوعاكانی له په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبووكدا ده‌ڵێت: "خوایه وه‌ڵامی دوعاى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بده‌وه كه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت داوایان لێكردووم نزایان بۆ بكه‌م".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "خوايه من تۆ ده‌كه‌مه شایه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نجه كچ و كوڕ و ژن و پیاوه‌كانی ناو په‌یجه‌كه‌ی خۆم (له فه‌یسبووك) خۆشده‌وێت و به به‌هه‌شتیان شاد بكه".