شێخان شاری پێكەوە ژیان
K24 - شێخان:
ئەو شارەی بە پێكەوە ژیان ناسراوە، چەند نەتەوە و ئاین لەو شارە پێكەوە دەژین، لەوانەش پهيڕهوانى ئاينى ئيسلام و ئێزدى و كريستيان.
پیاوانی ئاینی ئەو شارۆچكەیە دەڵێن، شێخان نموونەی پێكەوە ژیانە سەدان ساڵە ئەو ئاین و نەتەوانە پێكەوە دەژین.
ھەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە پەرستگای ئاینی لە سنووری ئەو قەزایە سەرنجی گەشتیارانی راكێشاوە، چونكە نزیكەی 151 مزگەوت ھەیە، 92 پهرستگەی ئێزدیەكان ھەن لەگەڵ 7 كەنیسەی مەسیحیەكان.