ھەناردەی نەوتی كوردستان بۆ جەیھان كەمیكردووە

رۆژانە 200 تا 240 ھەزار بەرمیل ھەناردەی جەیھان دەكرێت

K24 - ھەولێر

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە، ئاستی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیھانی توركیا روو لە كەمبوونەوەیە و لە ئێستادا رۆژانەش لە نێوان 200 تا 240 ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردە دەكرێت.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیاندروێكدا ئاشكرای كرد، گرژی و ئاڵۆزییەكانی چەند رۆژی رابردووی كەركووك و ناوچەكانی دیكە، بووەتە ھۆی ئەوەی ئاستی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی كوردستان لە رێگەی بۆریەوە بۆ بەندەری جەیھانی توركیا كەمبێتەوە بۆ 200 تا 240 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.

ئەمە لەكاتێكدایە پێش 16 ئۆكتۆبەر ئاستی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی كوردستان بە كێڵگە نەوتییەكانی كەركووكەوە، 600 ھەزار بەرمیل نەوتی تێپەڕاندبوو، بەڵام دەستبەسەرداگرتنی كێڵگە نەوتیەكانی كەركووك لەلایەن سوپای عێراق و چەكدارانی حەشدی شەعبی، ئاستی ھەناردە و بەرھەمھێنانی نەوتی لەو ناوچانە كەمبووەتەوە.