به‌غدا ئاستى به‌رهه‌مى نه‌وتى كه‌ركووك زياد ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانياى نه‌وتى باكوور، بڕياريدا، ئاستى به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه نه‌وتييه‌كانى كه‌ركووك به‌رز بكاته‌وه.
به‌رپرسانى ئه‌و كۆمپانيايه به ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رزيان راگه‌ياندووه، له كێڵگه نه‌وتييه‌كانى هاڤانه و باى حه‌سه‌ن تاقيكردنه‌وه‌ى پێويست كراوه بۆ زيادكردنى ئاستى ده‌رهێنانى نه‌وتى خاو.
به گوێره‌ى گوته‌ى ئه‌و به‌رپرسانه، هه‌وڵده‌درێت، رۆژانه زياتر له 50 هه‌زار به‌رميل نه‌وت ده‌ربهێنرێت به مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وه‌ى پێداويستى ناوخۆ له سووته‌مه‌نى.
كێڵگه نه‌وتييه‌كانى هاڤانه و باى حه‌سه‌ن له لايه‌ن كۆمپانياى نه‌وتى باكووره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
دواى خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و هاتنى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق بۆ كه‌ركووك، حكومه‌تى عێراق رۆژانه 50 تا 60 هه‌زار به‌رميل نه‌وتى شاره‌كه له رێى تانكه‌ره‌وه ره‌وانه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌كات.
پێشتر نه‌وتى كه‌ركووك له رێى هێڵى نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركيا ده‌كرا.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر