به‌رهه‌می ئۆپیك نرخی نه‌وتی دابه‌زانده‌وه
K24 - ھەولێر
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی راپۆرتی تایبه‌ت به ئاستی به‌رهه‌مهێنانی وڵاتانی ئۆپیك، نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كان رووی له دابه‌زین كرده‌وه.
له ئاڵوگۆڕی ئه‌مڕۆی بازاڕه‌كاندا، نرخی نه‌وت رووی له‌داكه‌وتن كرده‌وه به‌رێژه‌ی 2% دابه‌زی، به كاریگه‌ری زیادبوونی نه‌وتی وه‌بازاڕخراو له‌لایه‌ن وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت.
له نوێترین نرخیدا نه‌وتی برێنت بۆ 51 دۆلار‌و 75 سه‌نت دابه‌زی و نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش هاته‌وه خوار 50 دۆلار‌و به 49 دۆلار‌و شه‌ست و یه‌ك سه‌نت فرۆشرا، دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا نه‌وت به‌رزترین ئاستی دوو مانگی رابردووی تۆماركردبوو.