ناوی دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر هۆتێلە مەزنەكە لادرا
K24 - ھەولێر
ناوی دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین هۆتێله‌كانی شاری تۆرنتۆ، له كه‌نه‌دا سڕدرایه‌وه و خاوه‌نداریشی گوازرایه‌وه بۆ كۆمپانیای جه‌ی سی ئێف كاپیتاڵ.
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ و كۆمپانیای جه‌ی سی ئێف رێككه‌وتن، خاوه‌نداری هۆتێله مه‌زنه‌كه‌ی تۆرنتۆ گوازرایه‌وه بۆ ئه‌و كۆمپانیایه و ناوی دۆناڵد تره‌مپیش له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كه لادرا.
ئاژانسی رۆیته‌رز روونیكردۆته‌وه، له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و هۆتێله هی دۆناڵد تره‌مپ نه‌بووه، به‌ڵكو كۆمپانیایه‌كی سه‌ر به‌و كاری نۆژه‌نكردنه‌وه و پێشخستنی بۆ كردووه و خاوه‌نی هۆتێله‌كه‌ش له‌به ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه قه‌رزی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه بدات، له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی سه‌ر به تره‌مپه‌وه به‌رێوه ده‌برا.