هۆکاری زیادبوونی نرخی بەنزین ئاشکرا دەکرێت
K24 – ههولێر:
لە ھەولێر نرخی بەنزین 75 تا 100 دینار بۆ ھەر لیترێك زیادبووە و بەڕێوەبەری دابەشکردنی سووتەمەنی و کانزاکانی هەولێریش هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
ئاری كاكهشین، بهڕێوهبهری دابهشكردنی سووتهمهنی و كانزاكانی ههولێر بە کوردستان24ی راگەیاند: "جاران لە بەغدا و مووسڵ بەنزین دەهات، بەڵام ئێستا حکوومەت ناهێڵێت بەنزین بە قاچاخ بێت، بەمەش بڕی بەنزینەکە کەم بووە".
دەشڵێت: "لە بەهار و هاوین خەڵک زیاتر دەچنە دەرەوە و داواکاری زیاتر دەبێت".
لەبارەی چارەسەکردنی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین کە 75 تا 100 دینار بەرزبووەتەوە، ئاری کاکەشین رایگەیاند: "حکوومەت هەوڵدەدات رکابەری زیاد بکات تاکو بەنزینی زیاتر بێتە هەرێمی کوردستان و نرخەکە دابەزێت".
H.J