نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد

ھەوڵەكانی بەرھەمھێنان كاریگەری ھەبووە

 K24- ھەولێر

دوای هەفتەیەک لە مامەڵەیەکی ناجێگیر، بەڵام نرخی نەوت لە کۆتایی مامەڵەکاندا بەرزبوونەوەی لەسەر ئاستی مانگانە تۆمارکرد.

نرخی گرێبەستە داهاتووەکانی نەوتی خاوی برێنت بۆ مانگی تشرینی یەکەمی بە بڕی 39 سەنت بۆ 43 دۆلار و 64 سەنت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش، بە بڕی 52 سەنت بۆ 40 دۆلار و 44 سەنت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.

نرخی نەوت لەسەر ئاستی مانگانە بەرزبووەوە، کە هۆکارەکەی ئەو هەوڵانە بوون کە بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی ئایاردا گەورەترین داکەوتنی تۆماکردووە.

هەفتەی رابردوو نرخی نەوت، لە نێوان 40 بۆ 44 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەدەکرا، بە جۆرێک بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەگەرەکان بە دووبارە داخستنەوەی کۆمپانایاکان و قەدەغەی هاتووچۆ هەڕەشەن لەسەر بازاڕەکان، بەهۆیەوە رەشبینییەک باڵی بەسەر بازاڕەکاندا کێشاوە.