هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق گه‌یشتووه‌ته نزمترین ئاستی 7 مانگی رابردوو
K24 - ھەولێر
هه‌نارده‌یی نه‌وتی عێراقی بۆ كه‌مترین ئاستی حه‌وت مانگی رابردوو كه‌میكردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئۆیل پرایس. سه‌ره‌ڕای ده‌ستپێكردنه‌وی هه‌نارده‌كرنی نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركووك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان له توركیا. به‌ڵام بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نها له مانگی كانوونی یه‌كه‌م هه‌نارده‌یی نه‌وتی عێراق بگاته سێ ملیۆن و 372 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه كه كه‌مترین ئاستی هه‌نارده‌كردنی نەوتی عێراقه له حه‌وت مانگی رابردوودا.
له كاتێكدا كه عێراق رۆژانه زیاتر له سێ ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له به‌نده‌ره‌كانی به‌سره هه‌نارده ده‌كرد.