دوای رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان قازانجی داناگاز زیادبووه‌

ئاستی جیھان قازانجی وەرزی لە 100 ملیۆن دۆلار زیاتر دەبێت

K24 - ھەولێر

كۆمپانیای دانا گاز بڵاویكردەوە، لەسەر ئاستی جیھان قازانجی وەرزی كۆمپانیای دانا گاز ھەشت ئەوەندە زیاد دەكات و دەگاتە 102 ملیۆن دۆلار.

كۆمپانیای دانا گاز لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد، لە ماوەی چارەكی سێھەمی ئەمساڵ و بەراود بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو، ئاستی قازانجیان بەنزیكەی ھەشت ئەوەندە زیادیكردووە و  بە درێژایی نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵ، قازانجی ئەو كۆمپانیایە بە زیاتر لە چوار ئەوەندە بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی قازانجی داناگاز بۆ چەند ھۆكارێك دەگەڕێتەوە، لە نێوشیاندا گەشەی داھات و كەمكردنەوەی خەرجیەكانی بەكاربردن و وەبەرھێنان، ئەمە سەرەڕای كەمكردنەوەی شایستە دارایەكانی بە رێژەی لە 77% ، لە دەرەنجامی رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ حكومەتی ھەرێمی كوردستان.