دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێتەوە
K24 - ھەولێر
دوای وه‌ستانی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌هۆی خۆپێشاندان و پشێوییه‌كانه‌وە، بڕیاره ئه‌مڕۆ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ده‌ست پێبكاته‌وه.
محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری بەرهەمە نەوتییەکان له پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندووه، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەست پێدەکاتەوە، دوای ئەوەی بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ پرۆسەکە راگیرابوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، پێشتر بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ نه‌وتیان به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌شكرد، به‌ڵام به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانه‌وه دابه‌شكردنه‌كه وه‌ستا، به‌رده‌وامیش ده‌بن له دابه‌شكردنی نه‌وت تا ئه‌و كاته‌ی نه‌وت له كۆگاكاندا بوونی دەبێت.
ئەمە لەكاتێكدایە لە ناوچە شاخەوییەكانی سنووری پارێزگای ھەولێریش دابەشكردنی نەوت دەستی پێكردووە.