ئو‌رد‌ن ئاماده‌یه سنوور له‌گه‌ڵ عێراقدا بكاته‌وه
K24 - ھەولێر
ئه‌رده‌ن ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه، كه ته‌واوی ئاسانكاری بۆ عێراق بكات به مه‌رجێك ده‌روازه‌ی سنوری ترێبڵ بكرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌رده‌ن رایگه‌یاندووه، ئه‌وان ئاسانكاری و ئاماده‌سازی ته‌واویان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ترێبل له نێوان عێراق و ئه‌رده‌ندا بكرێته‌وه.
له‌وه‌ته‌ی داعش، پارێزگای ئه‌نباری كۆنترۆڵكردووه، ده‌روازی نێوده‌وڵه‌تی ترێبل له نێوان عێراق و ئه‌رده‌ندا داخراوه، ئه‌وه‌ش زیانی گه‌وره‌ی له ئابووری ئه‌رده‌ن و ناوچه سوننیه‌كانی عێراق داوه.
پێشتریش عێراق ئاسایشی ئه‌و رێگایه‌ی دایه كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی وه‌كو ئاماده‌سازییه‌ك بۆ سه‌ر له‌نوێ كردنه‌وه‌ی رێگاكه.