"بۆ راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بڕیاری نوێ له ئارادا نییه"
K24 - كەركووك
هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و به‌غدا بڕیاریداوه نه‌وتی ئه‌و پارێزگایه له رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان بكرێت.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند راگه‌یاندنێكی عه‌ره‌بی، نووسراوێكیان بڵاوكرده‌وه كە به‌غدا به بڕیارێك هه‌نارده‌ی نه‌وتی سێ كیڵگه‌ی بنده‌ستی كۆمپانیای نه‌وتی باكووری بۆ هه‌رێمی كوردستان راگرتووه، فوئاد خوسێن ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به كوردستان24 راگه‌یاند: "ئه‌و بڕیاره هه‌مان بریاره‌یە كە دوو رۆژ لەمەوبەر چه‌ند كاتژمێریك هه‌نارده‌ی نه‌وتی راگرت".
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه: "بڕیاری هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان له رێگەی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دراوه و هیچ بڕیارێكی نوێ له‌ئارادا نییه بۆ راگرتنی".