میسر ده‌بێته ئه‌ندامی رێكخراوی به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت و غاز(OLGP) رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا میسر وه‌ك ئه‌ندامێكی نوێ دێته ریزی رێكخراوه‌كه‌یانه‌وه.
دوای وه‌رگرتنی میسر له رێكخراوه‌كه، ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه گه‌یشتنه 84 وڵات و به هه‌موویانه‌وه رێژه‌ی %40ی نه‌وت و غازی جیهان به‌رهه‌م ده‌هێنن.
پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی میسر، دوای ئه‌وه هات، كه حكومه‌تی قاهیره رایگه‌یاند، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی میسر ئه‌مباری گه‌وره‌ی نه‌وت و غازیان دۆزیوه‌ته‌وه.
میسر راشیگه‌یاندووه، له رێگه‌ی رووپێوی جیۆلۆجی و به به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیای نوێ توانراوه ئه‌و ناوچانه‌ی نه‌وت و غازیان هه‌یه ده‌ستنیشان بكرێن.
میسر به نیازه له زیادكردنی ئاشكرادا پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له بواری نه‌وت و غازی وڵاته‌كه‌ی بكات.