كۆمپانیایەك ئۆتۆمبێلە كۆنەكانی وەردەگرێتەوە
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای ڤوڵكس واگۆن بڵاویكرده‌وه، كه داشكاندی تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ئۆتۆمبێله خراپه‌كانی بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و یه‌كێكی نوێ وه‌رده‌گرن.
ئاژانسی ھەواڵی رویته‌رز رایگه‌یاند، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا كۆمپانیاكانی تۆتۆمبێلی ئه‌لمانیا به ئامانجی پێشگیری له قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی گازوایلهكانی له بازاڕه‌كان، ئوفهرێكی نوێیان بۆ كڕیارانیان داناوه و به‌و مه‌به‌سته‌ش سیسته‌می زیاترله 5 ملیۆن ئۆتۆمبێلی گازوایل نوێ ده‌كاته‌وه و داشكاندنێكی تایبه‌تی به به‌های 2 تاكو 10 هه‌زار یۆرو بۆ كڕیارانی ده‌كات.