وەزارەتی دارایی رێنمایی نوێ بۆ ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بڵاودەكاتەوە
K24 - ھەولێر
لە نووسراوێكی فەرمیدا وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بهڕێوهبهرایهتی گشتی گومرگی ههرێم، چەند رێنماییەكی نوێ سەبارەت بە رێگریكردن لە ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی كوالیتی نزم و كاری گومرگی دەردەكات.
لە نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی ماوە بۆ ھاوردەكردنی ھەموو جۆرەكانی ئۆتۆمبێل دیاركراوە و لەمەودوا رێگە نادرێت بەدەر لەو رێنماییانە ئۆتۆمبێل ھاوردەی ھەرێمی كوردستان بكرێ، وەك لە نووسراوەكەش ئاماژەی پێكراوە مەبەستیانە ئۆتۆمبێلی مۆدێل نزم و بێكەڵ ھاوردە نەكرێت.
ئەو رێنماییە كە 9 ماددە پێكھاتووە، ئاماژە بۆ ئەوەكراوە لە 1/7/2017 دەچێتە بواری جێبەجێكردن و لە لهرۆژنامهی فەرمی( وهقایعی كوردستان) بڵاودهكرێتهوه.