ئه‌و كاته‌ی ئێمه ره‌بایه‌مان به‌ش ده‌كرد حزب هه‌بوو وه‌زاره‌تی به‌ش ده‌كرد
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان 24، وه‌ڵامی كۆمه‌ڵێك پرسیاری تایبه‌ت به گۆڕه‌پانی سیاسی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی دایه‌وه.
هاتنی شاندی هاوپه‌یمانی نیشتمانی
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، له باره‌ی هاتنی شاندی باڵای هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم و پیشكه‌شكردنی پرۆژه‌یه‌كی نوێ بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند، پێشنیازكردنی پرۆژه‌یه‌كی له‌و جۆره، پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه له ده‌ستووری عێراق.
راشیگه‌یاند، هه‌رچه‌نده باسی ده‌ستووری عێراقییان نه‌كردووه، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌ته‌دا "من به مه‌ترسی ده‌زانم" و پێویسته كورد به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا بكات.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود گوتی: "پرۆژه‌كه باسی كورد ناكات و ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت، با عێراق بپارێزین، با عێراق به یه‌كگرتوویی بهێڵینه‌وه، هه‌موومان عێراقین و خزمه‌تی عێراق بكه‌ین، هه‌مووی ئه‌م بابه‌ته‌یه و به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی مافی سه‌ربه‌خۆیی و چاره‌ی خۆنووسینی كورد ناكات، ناڵێت مافی سووننه و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی دیكه چین".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، كه ئه‌و له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه له ئه‌ندامانی ئه‌و شانده بیستوویه‌تی، كه باسییان له‌وه كردووه له ئێستادا كاتى سه‌ربه‌خۆیی نییه و گوتی: "ئه‌ی بۆ ئێستا كاتی یه‌كپارچه‌یی عێراقه؟".
مافى كورد له عێراق
سكرتێری حزبی سۆسیالیست راشیگه‌یاند، تا ئێستاش كورد وه‌ك هاووڵاتی پله یه‌ك له عێراق سه‌یر نا‌كرێت, له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی عێراقه‌وه، له باره‌ی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و لێژنه‌یه و سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كه رایگه‌یاند، ئه‌و به باشی ده‌زانێت لێژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت و گفتوگۆكان ده‌ستپێبكات, بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڵێن كورد هه‌موو شتێك ره‌تده‌كاته‌وه.
دووپاتیشیكرده‌وه، ده‌بێت له‌و پرۆژه‌یه دیاربكرێت, وه‌كو سه‌ربه‌خۆیی یاخود كۆنفیدرالی، له بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری چه‌ند بۆ پێشمه‌رگه ده‌بێت، داهاتی كوردستان چه‌ندی بۆ كورد ده‌بێت.
دووپاتیشیكرده‌وه، دیاریكردنی سنوور بۆ هه‌رێمی كوردستان، گرنگترین خاڵه ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن له‌سه‌ر سنوور بكرێت، له‌سه‌ر پرسه‌كانی دیكه‌ش، رێككه‌وتن ده‌كرێت.
روونیشیكرده‌وه، تا ئێستاش له‌ناوچه‌كه‌دا، ره‌وشه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی كورده و به‌غدا ناتوانێت هیچ شتێكی به‌سه‌ردا بسه‌په‌ێنێت و گوتی: "كورد ئێستا هێزێكی دیار و سه‌ره‌كی ناوچه‌كه‌یه به‌لانسه، به‌تایبه‌تیش له شه‌ڕی دژی داعش، كه كورد توانی 40%ی خاكی عێراق ژێر ده‌ستی داعش كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه, 60%ى كۆنتڕۆڵ كردبوو".
راشیگه‌یاند، نابێت ئه‌وان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كورد ره‌تبكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌رنا چاره‌نووسییان له ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر و سه‌ددام حوسێن باشتر نابێت و با سه‌یری چاره‌نووسی ئه‌وان بكه‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر كورد له عێراق نه‌بێت، شتێكیش نابێت به‌ناوی عێراق، ئه‌گه‌رنا هاوشێوه‌ی وڵاته‌كانی دیكه‌ی عه‌ره‌ب، ده‌بێته عێراقی عه‌ره‌بی.
زمانى هێزی عێراق و سه‌ربه‌خۆیی
له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی زمانی هێز له پرسی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، ئه‌و له بڕوایه‌دا نییه جارێكی دیكه عێراق ببێته ئه‌و عێراقه‌ی كه بتوانێت شیعه و سووننه له سوپایه‌كدا كۆبكاته‌وه و هه‌ڕه‌شه له كورد بكات، چونكه ئێستا ئه‌گه‌ر سووننه دژی كورد بێت شیعه له‌گه‌ڵی رێكده‌كه‌وێت، به پێچه‌وانه‌وه‌ش.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كڕیزی ماڵی كورد، رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی هاتبێت كردوویه‌تی و ئه‌وه نه‌كراوه له ده‌ستی نه‌هاتووه، كورد ئه‌نفالكرا، كیمیاباران كرا، ده‌به‌ده‌ر و زینده‌به‌چاڵكرا و گه‌لی كوردستان شایسته‌ی ئه‌و ره‌وشه نییه كه پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت، نزیكه‌ی 700 هه‌زار قوتابی له خوێندن بێبه‌ش بكرێت، كێ قه‌ره‌بووی ده‌كاته‌وه، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌م شێوه‌یه بدرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو شه‌وێك له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه یاری به هه‌ستی خه‌ڵك بكرێت، بۆیه پێویسته به به‌رپرسیارێتییه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێت.
گوتیشی: "پێموایه خه‌ڵكی كوردستان و هێزه سیاسییه‌كانی كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان نییه و ئه‌وه یه‌كه‌مجاره هێزی پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌رێكی هه‌زار و 500 كیلۆمه‌ترییه به‌یه‌كه‌وه بن، له هه‌ینیی و پرسه‌كان، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌یه‌كه‌وه، كێشه‌كه دیاریكراوه و له نێوان چه‌ند لایه‌نێكه، كێشه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كێ خزمه‌ت به میلله‌ت ده‌كات، به‌ڵكو كێشه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌ر لایه‌نێك چه‌ندی به به‌ر ده‌كه‌وێت، به‌ڵام پێموایه ئه‌و میلله‌ته گوناحه و حه‌ق نییه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت".
پێنج حزبه‌كه و پێنج قۆڵی
له باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، هه‌موو لایه‌ك پێشوازی له هه‌ڵوێسته‌كه‌ی كرد و پاڵپشتییان كرد، ئه‌وه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه هه‌موو لایه‌ك ده‌یه‌وێت به‌پیر بانگه‌وازه‌كه‌ی بچێت و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بدات، چونكه كۆمه‌ڵێك هاوكێشه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و لۆكاڵی و هه‌رێمی روویانداوه و كورد ده‌یه‌وێت بزانێت ده‌كه‌وێته كوێی هاوكێشه نوێكان.
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی، سكرتێری سۆسیالیست رایگه‌یاند، ئه‌و پێیوایه له‌سه‌ره‌تاوه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رازی نبوو به پێنج حزبه‌كه، چونكه ئه‌و پێنج حزبه‌كه هه‌موو شتێكیان بۆخۆیان قۆرخكرد، له داهات، له لێژنه‌ی ده‌ستوور، له حكوومه‌ت و ته‌نانه‌ت كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و داهاتی كوردستان بۆخۆیان برد، "ئه‌و پێنج پاڵه‌وانه میلله‌ته‌كه‌یان خسته سه‌ر ساجی عه‌لی و به‌م ده‌رده‌یان برد"، گوتیشی: "پێموایه بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم درووسته و له سه‌ره‌تاوه ده‌بوایه وابێت، ئێمه پێشوازی و پشتیوانی لێده‌كه‌ین".
سوومه‌ندبوونی لایه‌نه‌كان
له باره‌ی لێدوانه‌كانی پێشووتری خۆی، سه‌باره‌ت به سوودمه‌ندبوونی ته‌واوی حزبه‌كان له داهاته‌كانی كوردستان، گوتی: "جارانی پێشووش ئه‌و شتانه‌م گوتووه، جارێ نازانرێت هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت یان نا، هه‌مووی خه‌می هه‌ڵبژاردنیه‌تی، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئاماده‌كاری بۆ بكه‌ن و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌ڵبژاردنه، ئه‌گه‌رنا ئه‌م هه‌موو كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆن و ئیعلامه به چی ئیش ده‌كات، به ئاو؟ كێ یارمه‌تییان ده‌دات؟، ئایا قودره‌تی خواییه؟ ، نه‌خێر، جگه له پارتی و یه‌كێتی، حزبه‌كانی دیكه هه‌مووی یه‌كی دوو ته‌له‌ڤزیۆن و ئه‌و هه‌موو ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ی هه‌یه، چۆن كارده‌كات؟ ئه‌مانه هی كێن، ئه‌ی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه خانه‌نشینكراوه، به ده‌یان كتابم لایه ده‌ڵێ ئه‌مه لابه و ئه‌مه‌م بۆ بخه شوێنی، ئه‌ی ئه‌و هه‌موو راوێژكاره‌ی كه راوێژكار نییه، چه‌ند ئه‌ندامی په‌رله‌مان هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ش راوێژكار هه‌یه، باشه ئه‌مانه هی كێن؟ خۆ ئیستیراد نه‌كراون، ئه‌گه‌ر ئه‌و حزبانه هیچیان نه‌كردووه، دیاره میلله‌ت نه‌وته‌كه ده‌فرۆشێت و داهاتی وڵات ده‌بات و غه‌در له حزبه‌كان ده‌كات".
سه‌باره‌ت به داواكردنی به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانانه، گوتی: "به‌ڵگه زۆر زۆره، له رۆی 19/6/2015، سێ رۆژ پێش كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، كه به نیازبوون پارتی بخه‌نه ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، نازانم ناوی گه‌له‌كۆمه بوو یان چی؟، بڕیاربوو به ملیۆن لیتر گاز دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر كۆمپانیاكان و ناوی كۆمپانیاكانیش هه‌مووی لای منه، ئه‌و كاتیش حكوومه‌ت و په‌رله‌مان هی پێنج حزبه‌كه بوو".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر ئیشێكی باشم كردبێت، ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان 7 ساڵه وه‌ك رادیۆ گوێ له كه‌س ناگرن و ته‌نها جنێوده‌ده‌ن به خه‌ڵك، ئه‌وان باس له نه‌بوونی یاسا و دادگا ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك من قسه‌كانم كرد ئه‌وان په‌نایان بۆ دادگا برد، حه‌قه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵاتم پێبدات، من یارمه‌تیمدان، چونكه به یه‌ك وشه سه‌لماندم دادگا هه‌یه".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌رشیفی رۆژنامه‌كانی عێراق بكه‌ی، چه‌ندین بڕیاری گرتن و له سێداره‌دانی من هه‌یه، ئه‌وه لای من گرنگ نییه، ئه‌گه‌ر دادگا دادگای كوردستان بێت، با ئه‌وه‌شی بێته سه‌ر، كێشه نییه".
به‌شداریكردن له حكوومه‌ت
له باره‌ی به‌شداریكردنیشی له شه‌ڕی دژی داعش، گوتی: "پێیان خۆش نه‌بوو من به‌شداری له شه‌ڕی دژی داعش بكه‌م، من كاتێك چوومه كه‌ركووك، دوو ئه‌ندامی په‌رله‌مان له دوو فراكسیۆنی جیا، داوایان له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد، من بۆچی چوومه‌ته ئه‌وێ نه له حكوومه‌ته و نه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ده‌بێت بانگی بكه‌ن و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، من بۆ ئه‌وه چووم شه‌ڕ بكه‌م و ئه‌و به ئیسراحه‌ت له په‌رله‌مان دابنیشێت، ئێمه ئه‌و شه‌ڕه‌مان به ئه‌رك زانیوه بۆ خزمه‌تی كوردستان".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له پارتی و یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌یه، له حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان حزبه‌كه‌ی پۆست وه‌ربگرێت و له كۆبوونه‌وه هه‌ستیاره‌كا به‌شداری ده‌كات، رایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك سۆسیالیست، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌كان باشه و به هه‌موو مه‌ڵبه‌نده‌كانی گوتووه سبه‌ی به‌شداری له یادی دامه‌زراندنی یه‌كگرتوو بكه‌ن.
هه‌روه‌ها پێیوایه، چه‌نده یه‌كێتی و پارتی رێكبكه‌ون و ته‌با بن، ئه‌وا چاره‌سه‌ری زیاتری كێشه‌كان ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش ره‌نگه هه‌ندێك لایه‌ن پێیانخۆش نه‌بێت ئه‌و قسانه بكه‌م و پێیانخۆشه مه‌جال هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك به لایه‌كدا و له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بیبیات و گوتی: "هه‌ر حزبێك به گوێره‌ی قه‌باره و ئاستی خۆی به‌رپرسه له ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌ركێكی نیشتمانییه و پێویسته هه‌موو لایه‌كان هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردن بده‌ن".
دابه‌شكردنی ره‌بایه و وه‌زاره‌ت
گوتیشی: "ئێمه له حكوومه‌ت بین و نه‌بین، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی گه‌لی كوردستان ده‌پارێزین، به‌رگری له خاك و نیشتمان ده‌كه‌ین و به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین، ئێمه له حكوومه‌ت نه‌بووین و شه‌ڕی داعشمان كرد، لایه‌نیش هه‌بوو خه‌ریكی وه‌رگرتنی وه‌زاره‌ت بوو، ئه‌گه‌ر هه‌موو حزبه‌كان به‌شداری بكه‌ن، ئاساییه ئێمه‌ش به‌شداری ده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به چوونه به‌رده‌م دادگاش له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه، رایگه‌یاند، دادگا دادگای كوردستانه و به دڵنیاییه‌وه له كاتی پێویست وه‌ڵامییان ده‌بێت و له رێگه‌ی پارێزه‌ره‌وه ئاماده‌یی خۆیان ده‌سه‌لمێنن و گوتی: "ئه‌و كه‌سانه ده‌بێته بێنه به‌رده‌م دادگا، كه باوه‌ڕییان به دادگا و شورا نه‌بووه، ئێستا ئه‌وان ئێستا باوه‌ڕییان به دادگا و یاسا و ئه‌نجوومه‌نی شوورا هه‌یه، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی به‌وانه‌ش هه‌بێت، ئه‌وا باوه‌ڕی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه و ئه‌وه‌ش شتێكی باشه لای ئێمه".