هێمن هه‌ورامی: نه‌وشیروان مسته‌فا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ دادگا هه‌یه نه‌ك ئێمه
K24 - هه‌ولێر:
هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، له باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی پارتی ده‌كرێن رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، یه‌ك حزبی سیاسی بان ئه‌و تۆمه‌تانه نه‌ده‌بوون و گوتی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی پارتی ده‌كرێن، به‌ڵام هه‌میشه ده‌نگی خه‌ڵك له رێگه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدان، باشترین وه‌ڵامه".
سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئێستای كوردستان گوتی: "باشترین ده‌رچه بۆ ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێستا ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر رێككه‌وتنه‌كانی پێشووتر و گۆڕانیش ره‌وتی ئۆپۆزیسیۆن بوون هه‌ڵبژێرێته‌وه".
له باره‌ی سیناریۆكانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێستا، رایگه‌یاند یه‌كێك له سیناریۆكان ئه‌وه‌یه حكوومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و دووباره نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ته‌شكیله‌یه‌كی دیكه‌ی حكوومه‌ت پێكبهێنێته‌وه، یاخود گۆڕانكاری له چه‌ند پۆستێكدا بكرێن.
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پارتی به هیچ شێوه‌یه‌ك رێككه‌وتنه‌كه‌ی به هه‌ڕه‌شه نه‌زانیوه‌و، ئه‌و شته هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر پارتی، كه هه‌ڕه‌شه‌بێت له‌سه‌ر كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌سه‌ر سێ ئاست ده‌ڕوانینه رێككه‌وتنه‌كه، ئاستێك په‌یوه‌ندی به یه‌كێتی و گۆڕان هه‌یه، ئاستی دووه‌م په‌یوه‌ندی به یه‌كێتی و گۆڕان و پارتی هه‌یه، ئاستی سێیه‌میش په‌یوه‌ندی به یه‌كێتی و گۆڕان و هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه تایبه‌ت بێت به رێگریكردن بێت له پرسی ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی، پێشوازی لێده‌كه‌ین".
هێمن هه‌ورامی گوتیشی: "رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان ئه‌ده‌بیاتی گۆڕانی پێوه‌دیاره و رێككه‌وتنه‌كه محه‌لییه و به مردوویی له‌دایكبوو".
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دنیایه‌ك تێبینیمان له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كتر هه‌یه و باری گرانی یه‌كمان هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام یه‌كێتی و پارتی به‌رپرسی ژماره یه‌كن، بۆ باشكردنه‌وه‌ی ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان".
پێكهێنانی كابینه‌ی 8
له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌میش رایگه‌یاند، یه‌كه‌م لایه‌ن كه پارتی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كرد بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت یه‌كێتی بوو، به‌ڵام یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وان چاوه‌ڕێی گۆڕان ده‌كه‌ن و ئه‌وان سووربوون له‌سه‌ر به‌شداریپێكردنی گۆڕان و پێیان باشبوو حكوومه‌تێكی بنكه‌فراوان دروست بكرێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، مه‌سئوولییه‌تێكی ئه‌خلاقییه له‌سه‌ر پارتی و یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی بڕیارێكی ستراتیژی بده‌ن و ریفراندۆمێك ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌و هه‌رێمه بگه‌یه‌ننه كه‌نارێكی ئارام.
راشیگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوایكرد رێككه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام پارتی ره‌تیكرده‌وه، چونكه رێككه‌وتنی ستراتیژی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌بوو.
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان گوتی: "پارتی پێشوازی له شاندی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان ناكات، به‌ڵام هه‌میشه ئاماده‌ین پێشوازی له یه‌كێتی بكه‌ین و كۆبووینه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و گۆڕان ببێته‌وه یه‌كێتی و به‌ڕێز نه‌وشیروان ببێته‌وه سكرتێر، ئه‌وا پارتی ده‌چێته‌وه كۆنگره و پیرۆزباییشیان لێده‌كات، به‌ڵام وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، نه‌ك گۆڕان".
وه‌ڵامی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌داته‌وه
له باره‌ی دوایین لێدوانی نه‌وشیروان مه‌سته‌فا كه رایگه‌یاندبوو ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌نه دادگا كه مه‌ینه‌تییان به‌سه‌ر خه‌ڵی كوردستندا هێناوه، گوتی: "كاك نه‌وشیروان خۆی پرسێكی دادگایی هه‌یه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی كۆنسوڵ و ئه‌ندازیاری نه‌وت بووه و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ دادگا هه‌یه نه‌ك ئێمه".
له باره‌ی تۆمه‌تباركردنی پارتی به بڕیاردانی تاكلایه‌نانه‌ش، كه له‌لایه‌ن رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه گوتی: "ئێمه خوازیارین له به‌ڕێزیان یه‌ك نموونه‌مان بۆ بهێنێته‌وه بڕیاری تاكلایه‌نه درابێت، به‌شداریكردنی كورد حكوومه‌تی عێراق گرده‌كه درا به ئاماده‌بوونی خۆی و نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كان، فرۆشتنی نه‌وت به شێوازی سه‌ربه‌خۆیی و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی له‌گه‌ڵ سیاسییه‌كان ئه‌و بڕیاره درا".
هه‌روه‌ها گوتی: "كاتێك نه‌وت به 70-80 دۆلار بوو هه‌موویان خۆیان پێ پاڵه‌وانی بابه‌ته‌كه بوو، به‌ڵام ئێستا نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه كه‌س خۆی لێ ناكا به خاوه‌ن و پارتی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه له 18/5/2015 داوا له هه‌موو لاینه‌كان كرا، لێژنه‌یه‌ك دروست بكرێت بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و به بڕیاردرا 17 حزبی سیاسی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بكرێت، ته‌نها بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری تێدا نه‌كرد.
هێمنی هه‌ورامی گوتیشی: "رێكخه‌ری گشتی شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه و هه‌ڵسووڕاوێكی خۆیشیان پێشتر باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ده‌ستووره‌كه بۆ دوو ساڵی رێگه به رێكخه‌ری گشتی ده‌دات".
هه‌روه‌ها گوتی: "نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌مه‌نی 72 ساڵه و به‌و ته‌مه‌نه كه‌مه‌ی ماویه‌تی هیچ گۆڕانكارییه‌كی پێناكرێت".
سیسته‌می پاشه‌كه‌وت
له باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه و سیسته‌می پاشه‌كه‌وتكردن، هێمن هه‌ورامی رایگه‌یاند، تاوانێكی گه‌وره‌یه به ته‌نها تیمی پارتی له حكوومه‌ت تۆمه‌تبار بكرێت، به‌و پێیه‌ی لێژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان هه‌یه و هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كانی تێدایه، ئه‌وان بڕیاره‌كان ده‌رده‌كه‌ن، نه‌ك ته‌نها پارتی.
هه‌روه‌ها گوتی: "پێم سه‌یر بوو یه‌كێتی باسی كۆتاییهێنان به پاشه‌كه‌وتی مووچه ده‌كات كه خۆیان به‌شێك بوونه له‌و بڕیاره".
له باره‌ی موزایه‌ده‌كردن به پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی له‌لایه‌ن پارتییه‌وه، رایگه‌یاند، پارتی دروشمێك به‌رز ناكاته‌وه پێی جێبه‌جێ نه‌كرێت، له 1946ه‌وه هه‌نگاوه‌كانی پارتی به‌ره‌وسه‌روو ده‌ڕوات و واقعیتر له پرسه‌كانی رووانیوه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، سیسته‌می پاش سایكس-پیكۆ هه‌ڵوه‌شاته‌وه و له سیسته‌می ئێستا كوردستان رۆڵێكی گه‌وره ده‌گێڕێت و گوتی: "ده‌یانجار بارزانی رایگه‌یاندووه ده‌ستی منداڵێكی كورد ماچ ده‌كات".
هه‌روه‌ها گوتی: "ساڵی 2016 ساڵی كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارییه‌كانه، كۆتاییهاتنی داعش، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و شكستهێنانی حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادییه و ده‌بێت ته‌واو خۆمان بۆ ئه‌و قۆناغه پڕ گۆڕانكارییانه ئاماده بكه‌ین و پێویسته داواكارییه‌كانی گه‌لی كورد ئاماده‌بكه‌ین".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر نه‌توانین ئه‌و دره‌فه‌تانه بقۆزینه‌وه كه‌س ناتوانێت پاساوی بۆ بهێنێته‌وه".
هه‌رێمی كه‌ركووك
له باره‌ی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی كه‌ركووك رایگه‌یاند، هه‌رێمبوونی كه‌ركووك به‌ده‌ست خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی نه‌ك پارێزگاری كه‌ركووك و گوتی: "هه‌میشه پارتی دژایه‌تی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كردووه كه ناسنامه‌ی كوردستانیبوونی لێده‌سه‌ننه‌وه، بوونی كه‌ركووك وه‌كو به‌شێك له هه‌رێمی كوردستان، یه‌كلابووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بڕیاره ببێته هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ وا باشتره ئێستا ریفراندۆم".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم ئه‌و پرسه ته‌نها له راگه‌یاندنه‌كان ورووژێندراوه و پارتیش له‌سه‌ر قسه‌ی راگه‌یاندن دوایین هه‌ڵوێستی خۆی به‌یان ناكا، كه‌ی پرۆژه‌كه به فه‌رمی خرایه به‌رده‌ست ئه‌وكات پارتی دوایین هه‌ڵوێستی خۆی روونده‌كاته‌وه".
كورد و حه‌شدی شه‌عبی
له باره‌ی كێشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان حه‌شدی شه‌عبی و كورد، رایگه‌یاند، كورد له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی شیعه مێژووی هاوبه‌شی هه‌یه، به‌ڵام له‌ناوچه كوردستانییه‌كان پێویستیان به‌و هێزه نییه، هه‌رچه‌نده له شه‌ڕی دژی داعش هاوپه‌یمانی و هاوكاری یه‌كیان كردووه، به‌ڵام فه‌رزكردنی ئیراده له ناوچه كوردستانییه‌كان له هیچ لایه‌نێك قه‌بووڵ ناكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه گله‌ییمان له‌لایه‌نه شیعییه‌كان هه‌یه كه هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بوو بودجه و قووتی كوردستانییان بڕی، ده‌بوایه بڵێن قووتی خه‌ڵك مه‌كه‌نه بابه‌تی سیاسی".
چاكسازییه‌كانی حزب
له باره‌ی چاكسازییه ناوخۆییه‌كانی حزب، هێمن هه‌ورامی رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وام ده‌بێت و به هێمنی و له‌سه‌رخۆیی ئیش ده‌كات و له دژی كه‌س و لایه‌نێكی دیاریكراو نییه، پارتی حزبێكه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ده‌ڕوات و خۆی له‌گه‌ڵ قۆناغه جیاوازه‌كان ده‌گونجێنێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "نامانه‌وێت ته‌نها شتێكی به په‌له بخه‌ینه به‌رده‌م راگه‌یاندنه‌كان و خه‌ڵك، بڵێن پارتی ئه‌و شتانه‌ی كرد، به‌ڵكو كاره‌كان كاری ریشه‌یین و كاری پێویسته".
هێمن هه‌ورامی ره‌تیكرده‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، باسییان له دوو ئیداره‌یی كردبێت و رایگه‌یاند، ئه‌وه له ئه‌خلاقی پارتی دووره و گوتی: "ئێمه به راشكاوانه به یه‌كێتیمان گوت، ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی ئێوه له‌گه‌ڵ گۆڕان، پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك خاڵی رێككه‌وتنی ستراتیژییه، ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌بنه‌وه یه‌ك حزب له‌گه‌ڵ گۆڕان، ئه‌وا پارتی ئاماده‌یه دووباره حكوومه‌تێكی نوێ ته‌شكیل بكاته‌وه، ئێمه مه‌حكوومین به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌رێم به‌ره‌و ده‌وڵه‌تبوون ببه‌ین، نه‌ك بگه‌ڕێینه‌وه دواوه".