به‌م شێوه‌يه له رێگه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه وێنه‌كانت له ئینستاگرام بڵاوبكه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وێڕای نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌پده‌یته به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌پی ئینستاگرام بۆ مۆبایل، كه له‌لایه‌ن فه‌یسبووكه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت و تایبه‌ته به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و خاوه‌نی زیاتر له 750 ملیۆن به‌كارهێنه‌ره، به‌ڵام نه‌ده‌توانرا له رێگه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه پۆست له‌و به‌رنامه‌یه پۆست بكه‌یت و وێنه بڵاوبكرێته‌وه.
به‌ڵام له ئێستادا به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر و ماك، راسته‌وخۆ له براوزه‌ره‌كانی گووگڵ كڕۆم ده‌توانن وێنه له ئیسنتاگرام به ئاسانی بڵاوبكه‌نه‌وه، ئه‌ویش له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌كاونته‌كانی ئینستاگرام له گووگڵ كرۆم.
دوای كردنه‌وه‌ی ئه‌كاونته‌كه‌ت له گووگڵ كڕۆم، بۆ كۆمپیوته‌ر (Ctrl + Shift + I) داگره و له ماكیش (CMD + Shift + I) دابگره، دوای هه‌نگاوه‌ش، بۆ كۆمپیوته‌ر (Ctrl + Shift + M) داگره و له ماكیش (CMD + Shift + M).
دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و دوو هه‌نگاوه ساده‌یه له گووگڵ كرۆم، شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه هاوشێوه‌ی مۆبایل ده‌رده‌كه‌وێت و ئایكۆنێكی كامێرا له ناوه‌ڕاست ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌توانیت كلیكی له‌سه‌ر بكه‌یت و هه‌ر وێنه‌یه‌ك ده‌ته‌وێت بڵاوی بكه‌یه‌وه، ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ی و ئه‌پڵۆد ده‌كرێت.
هه‌نگاوه‌كانی دیكه‌ش هاوشێوه‌ی مۆبایله، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی كۆمپیوته‌ر و ماكه‌وه، ناتوانرێت هیچ فلته‌رێك بۆ وێنه‌كان زیاد بكرێن له‌كاتی ئه‌پلۆدكردنی وێنه، به‌ڵام ده‌كرێت پێشتر وێنه‌كان به به‌رنامه‌كانی دیكه‌ی كۆمپیوته‌ر ده‌ستكاری كرابن و فلته‌رییان بۆ زیاد كرابێت.