باران بارین دەست پێدەكات
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور لە سەر ھەرێمی كوردستان پێشبینی دەكەین كەشوھەوای شارو شارۆچكەكانی كوردستان ھەور و باراناوی بێت.
بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەولێر ھەوردەبێت و لەگەڵ بارینی نمەباران لە شەودا، ھەروەھا ئاسمانی سلێمانی نیمچە ھەوردەبێت، ئاسمانی دھۆكیش تەواو ھەور دەبێت و لە شەودا نمەباران دەبارێت، لە كەركووكیش ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، ئاسمانی شارەكانی كوردستان لەنێوان نیچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت.