لە 56 پلە ژێر سفر ئامادەكاری بۆ ئاھەنگی سەری ساڵ ده‌كەن
K24 - ھەولێر
له ناوچه‌یه‌كی رووسیا پله‌كانی گه‌رما گه‌یشتووه‌ته ژێر 56 پله‌ی سه‌دی، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خه‌ڵكه‌كه ناوچه‌كه‌یان چۆڵ نه‌كردووه و خۆیان له‌گه‌ڵ سه‌رما و سۆڵه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان گونجاندووه و خۆیان بۆ ئاھەنگی سەری ساڵ ئامادە دەكەن.
هاوكات گوندنشینانی ناوچه‌كه بۆ پێشبینی كردنی پله‌كانی گه‌رما پشت به ده‌زگاكانی كه‌شناسی نابه‌ستن، به‌ڵكو ئه‌وان پێیان وایه كه ئه‌گه‌ر قۆچی گایه‌كان زۆر درێژ بوون، ئه‌وا پێشبینی زستانێكی سه‌خت و پله‌ی گه‌رمایه‌كی زۆر نزم ده‌كرێت.