به ڤيديۆ.. له ئه‌سته‌نبوڵ دوو فڕۆكه‌ى ئێرباس خۆيان به‌يه‌كدا كێشا
K24 – هه‌ولێر:
له فڕۆكه‌خانه‌ى "ئه‌تاتوورك"ـى ئه‌سته‌نبوڵ، دوو فڕۆكه‌ى سه‌ر به هێڵى ئاسمانى توركى و كۆرياى باشوور خۆيان به‌يه‌كدا كێشا.
رووداوى به‌يه‌كداكێشانه‌كه له رێى كامێراى چاودێرييه‌وه تۆمار كراوه و ده‌رده‌كه‌وێت فڕۆكه‌يه‌كى ئێرباس (A330)ى سه‌ر به كۆمپانياى (Asiana)ى كۆرياى باشوور له فڕۆكه‌خانه‌ى "ئه‌تاتوورك" خۆى ده‌كێشێت به فڕۆكه‌يه‌كى ئێرباس (A321)ى سه‌ر به هێڵى ئاسمانى توركيادا.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان هيچ يه‌كێك له سه‌رنشينانى فڕۆكه‌كان زيانيان به‌رنه‌كه‌وتووه و ته‌نيا زيانى ماددى به‌ر فڕۆكه‌كان كه‌وتووه.