به ڤيديۆ.. مه‌ترسيدارترين رووداوى هاتوچۆ ببينه
K24 – هه‌ولێر:
له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه ديمه‌نى به‌يه‌كدادانى ترسناكى ئۆتۆمبێلێكى پۆليس و تاكسييه‌ك له شه‌قامێكى ئه‌رده‌ن بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى زانياريى به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان له ئه‌نجامى ئه‌و رووداوه‌دا شوفێرى تاكسييه‌كه ده‌ستبه‌جێ گيانى له‌ده‌ستداوه و سه‌رنشينانى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى پۆليس به سه‌ختى بريندار بوونه.
وه‌ك له‌سه‌ر گرته ڤيديۆكه ده‌رده‌كه‌وێت، رووداوه‌كه له ساته‌وه‌ختى به‌ربانگ كردنه‌وه روويداوه و سه‌ره‌تا ئۆتۆمبێلى پۆليس له‌سه‌ر رێگه‌ى سه‌ره‌كى خۆى لاى داوه و به هۆى خێرا لێخوڕينه‌وه كۆنترۆڵى له‌ده‌ستداوه.