به‌ڤیدیۆ.. ساڵێكی ته‌واو به‌پایسكل رۆیشتن بۆئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌یان له ئۆڵۆمپیاد ببینن
K24- هه‌ولێر:
دایك و باوكی "میشا گاسیری" سویسری كه وه‌رزشوانێكی خلیسكانی ئازاده "فریستایل"، ته‌نیا بۆ بینینی كوڕه‌كه‌یان كاتێك له ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی 2018دا له پیۆنگ یانگ به‌شداری ده‌كات، مه‌ودای 17 هه‌زار كیلۆمه‌تر له وڵاته‌كه‌یانه‌وه بۆ كۆریای باشوور به پایسكل ده‌بڕن.
میشا گاسیری ته‌مه‌ن 26 ساڵ، شه‌وی رابردوو ده‌ستی به به‌شداریكردن له كێبڕكێیه‌كانی 23 له خولی یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی 2018دا كردووه، كه به‌فه‌رمی له نۆی ئه‌م مانگه له شاری پیۆنگ یانگی كۆریای باشوور ده‌ستی پێكردووه و، بڕیاره تا 25ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام بێت.
ئه‌و یاریزانه سویسرییه پله‌ی یازده‌می پێشبڕكێی خلیسكانی ئازاد له جووڵه‌ی قاره‌مانێتی به‌ركه‌وتووه.
له‌مانگی شوباتی ساڵی 2017ـه‌وه، غویدۆ هۆفیله‌ر، باوكی میشا گاسیر و ریتای هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستیان به‌و گه‌شته كردووه و، تێیدا سنووری 20 وڵاتیان بڕیوه، بۆئه‌وه‌ی بتوانن دوای ساڵێك له رۆیشتن كوڕه‌كه‌یان له ئۆڵۆمپیاد ببینن.
H.B
Swiss couple cycle 10,000 miles to see their son compete in the Winter Olympics https://t.co/DK2gHPSn8U #PyeongChang2018 pic.twitter.com/fMJnWUwVpN
— Reuters Top News (@Reuters) February 19, 2018