به‌ڤیدیۆ.. ئه‌وكاته‌ی كڕی سه‌گێكی بچووك بوو دوای دوو ساڵ بوو به ورچێكی گه‌وره
K24- هه‌ولێر:
به‌رله دوو ساڵ ئافره‌تێكی چینی توتكه سه‌گێكی بچووك له جۆری "ماستیڤ تیبتی" بۆ خۆی كڕی و له‌كاتی به‌خێوكردنی توتكه بچووكه‌كه، تێبینی كرد كه زۆر به‌خێرایی گه‌وره ده‌بێت، دوای تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ ئه‌و ئاژه‌ڵه ده‌بێته ورچێكی گه‌وره‌ی ئاسیایی و كێشه‌كه‌ی ده‌گاته زیاتر له 200 كگم.
به‌گوێره‌ی تۆڕی هه‌واڵی چین، "سو یان" ئه‌و ئافره‌ته‌ی باشووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌یه، كه ئاژه‌ڵه‌كه‌ی به‌خێوكردووه و ده‌ڵێت: "ئه‌وكاته‌ی هێنامه ماڵه‌وه توتكه سه‌گێكی زۆر بچووك بوو، به‌ڵام زۆر به‌خێرایی گه‌وره بوو و، هه‌رچه‌نده گه‌وره‌تر ده‌بوو زیاتر له‌ورچ ده‌چوو، منیش كه‌مێك له ورچ ده‌ترسێم".
وێڕای ئه‌وه‌ی دواجار سو دركی به‌وه كرد كه ئه‌وه به‌ڕاستی توتكه سه‌گ نییه كڕیویه‌تی، به‌ڵام بۆماوه‌ی دوو ساڵ له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و ئاژه‌ڵه به‌رده‌وام بوو و له‌باره‌ی سرووشتی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ش كه ناوی لێناوه "ره‌شی بچووك" ده‌ڵێت: "ئه‌و ئاژه‌ڵێكی هه‌ستیاره و كاتێك له خاوه‌نه‌كه‌ی دوور ده‌كه‌وێته‌وه ده‌ترسێت".
سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و ورچه سو ده‌ڵێت: "ئه‌ركێكی زۆر قورسه چونكه له‌لایه‌ك به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردنی ورچ رۆژانه پێویستی به كارتۆنێك میوه و دوو كارتۆن مه‌عكه‌رۆنی هه‌یه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵی كێوی له‌ماڵه‌وه به‌بێ مۆڵه‌ت كارێكی نایاساییه".
هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و ئافره‌ته چینییه په‌یوه‌ندی به ناوه‌ندی رزگاركردنی ئاژه‌ڵانی كێوی له ناوچه‌كه‌ی كردووه، دوای سڕكردنی ئاژه‌ڵه‌كه، بۆ شوێنی نوێی مانه‌وه‌ی گوازراوه‌ته‌وه و تیمی ڤێته‌رنه‌ریش پشكنینیان بۆ كردووه و ده‌ركه‌وتووه، ته‌ندرووستی ورچه‌كه له‌وپه‌ڕی باشیدایه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی خهرابیشی له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه، هه‌ربۆیه ده‌سه‌ڵاتداران به‌خێوكه‌ری ورچه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه سزا نه‌داوه، كه ئاژه‌ڵێكی كێوی مه‌ترسیداری له‌مجۆره‌ی له ماڵه‌وه به‌خێوكردووه.
H.B