بۆچی وێنەی سناپچات لە Android خراپترە وەك لە Ios؟

بووەتە جێگەی سەرنجی بەکارهێنەران

K24 - ھەولێر

کێشەی جیاوازی وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە ئەندرۆید و ئایۆس بووەتە جێگەی سەرنجی بەکارهێنەران و دەگەڕێن بە دوای وەڵامێکی گونجاودا تا بزانن هۆکاری ئەو کێشەیە چییە.

ئایفۆن کە سیستەمی Ios بەکاردێنێت، بەهۆی کەمی رێژە و مۆدێلی بەرهەمەکانیان، لەلایەن سناپچاتەوە بە تەواوی توانراوە کۆنترۆڵ بکرێت و بۆ هەر قەبارەیەك و هەر جۆرە مۆدێلێکی ئایفۆن یان ئایباد و ئایپۆد، ئەپێکی تایبەت بە قەبارەی خۆیان هەیە. ئەمە وایکردووە کە کامێراکەی بە تەواوی قەبارەیەکی گەورە و کوالیتییەکی بەرز لەسەر ئەپی سناپجات کار بکات.

بە بەراورد لەگەڵ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید، کە جگە لە سامسۆنگ، هەریەک لە سۆنی، بلاکبێری، هواوی، گوگڵ پێکسڵ و چەندین جۆری دیكەی مۆبایل بە چەندین قەبارەی جیا ئەو سیستەمە بەکاردێنن و ئەمەش وایکردووە کە سناپچات نەتوانێت کۆنترۆڵی تەواوی قەبارە و مۆدێلەکان بکات، بۆیە کاتێک بەکارهێنەرێکی ئەندرۆید ئەپی سناپچات داونلۆد دەکات، نازانێت قەبارەی ئەپەکە هەمان قەبارەی مۆبایلەکەیەتی یان نا، هەربۆیە ئەم جیاوازی قەبارەی سکرینانە کاریگەری لەسەر کوالیتی کامێراکە دەبێت و لەچاو ئایفۆن بە ناشرینتر دەردەکەوێت.

 

سەرچاوە: businessinsider