به ڤیدیۆ.. شای ئه‌رده‌ن له‌گه‌ڵ تیمی ئاگركوژێنه‌وه به شداری له كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرێك ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت شا عه‌بدوڵڵا، شای ئه‌رده‌ن له‌گه‌ڵ تیمێكی ئاگركوژێنه‌وه، به‌شداری له كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرێك ده‌كات، كه له نزیك كۆشكی پادشایه‌تیدا كه‌وتووه‌ته‌وه.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، شا عه‌بدوڵڵا ئاگركوژێنه‌وه‌یه‌كی پێیه‌وه به‌ره‌و شوێنی ئاگره‌كه ده‌ڕوات، كه رووبه‌رێكی فراوانی داگرتووه و نزیكه‌ی 10 دۆنم زیاتره، كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ش، نزیكه‌ی 3 كاتژمێری خایاند.
هاوكات له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵا، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن، به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌رگری شارستانیش ئه‌رده‌نیش، ئاگره‌كه به هۆی شۆرتى كاره‌باوه بووه.