به وێنه... هوتێلێك سه‌قفه‌كه‌ی ئاسمانه
K24 - هه‌ولێر:
دوو برای خه‌ڵكی سویسرا، نموونه باوه‌كانی دیزانی هوتێله‌كان تێده‌په‌ڕێنن و به دیزاینكردنی هوتێلێكی بێ سه‌قف له به‌رزاییه‌كانی چیای ئه‌ڵپ كه 1200 مه‌تر له رووی ده‌ریاوه به‌رزه، داهێنانێكی سه‌رنجڕاكێش ده‌كه‌ن.
ئه‌و دوو برایه ناویان "فرانك و پاتریك رایكلین"ـه و هوتێله‌كه‌یان ته‌نها له یه‌ك ژوور پێكهاتووه كه سیسته‌مێكی دوو نه‌فه‌ری تێدایه، به‌ڵام پرۆژه‌كه‌یان هێنده سه‌رنجڕاكێشه ئه‌و ژووره‌ی هوتێله‌كه به‌رناكه‌وێت.
ئیداره‌ی هوتێله‌كه ده‌ڵێن" تا ئێستا 1300 داواكارییان بۆ ئه‌و ژووره پێگه‌یشتووه.
نرخی شه‌وێك نووستن له‌و هوتێله یه‌ك ژوورییه ده‌گاته زیاتر له 400 دۆلاری ئه‌مریكی.
به‌ڵام له‌و ژووره كراوه‌دا هه‌موو جۆره خزمه‌تگوزارییه‌ك به‌رده‌سته و ئه‌وه‌ی له‌سه‌رته ئه‌وه‌یه ته‌نها داوابكه‌یت.