مریشکێک مارێک قووت دەدات
K24 – ههولێر:
مریشکێک، مارێکی لێدەبێت بە کرم و بە چەند چرکەیەک قووتی دەدات.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، رووداوەکە لە وڵاتی هیندستان روویداوە و سەرەتا مریشکەکە هێرشدەکاتە سەر مارەکە، مارەکەش خۆی دەکات بە مردوو تاکو مریشکەکە وازی لێبێنێت، بەڵام مریشکەکە قووتی دەدات.
خاوەنی مریشکەکە کە ڤیدیۆکەی تۆمارکردووە دەڵێت، مارەکە لەجۆری کۆبرا بووە و سەرەتا ترسی ئەوەی هەبووە، مریشکەکە گیان لەدەست بدات، بەڵام مریشکەکە کێشەی نەبووە و مارەکەی خواردووە.
H.J