په‌یكه‌رسازه‌كه‌ی سه‌ددام حوسێن باس له چۆنیه‌تی درووستكردنی په‌یكه‌ره‌كانی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
عه‌لا سه‌فار، په‌یكه‌رسازی عێراقی، باس له‌و هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامانه‌ی سه‌ر ژیانی ده‌كات كه وای لێكردووه وڵاته‌كه‌ی جێبهێڵێت و جارێكی دیكه بۆ نه‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی درووستكردنی په‌یكه‌ره‌كانی سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری پێشووی عێراق و درووستكردنی په‌یكه‌رێك بۆ رووداوه‌كه‌ی سه‌ر پردی ئه‌ئیمه‌ی به‌غدا، روونده‌كاته‌وه.
وێبسایتی ئێم ئێس ئێن، له زاری سه‌فار گواستوویه‌ته‌وه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ناچاركراوه په‌یكه‌رێكی گه‌وره‌ی دیكتاتۆری پێشوو سازبكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئاره‌زووه‌كانی سه‌دام حوسین یه‌كبگرێته‌وه، سه‌فار ده‌ڵێت: "هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك ره‌تیكردباوه ئه‌و كاره بكات، ده‌یانكوشت".
سه‌فار باس له‌وه ده‌كات، جارێكیان به پاسێكی جام ره‌ش گواستوویانه‌ته‌وه شوێنێك، به جۆرێك ناو پاسه‌كه تاریك بووه و نه‌یتوانیوه ده‌ره‌وه ببینێت، ته‌نانه‌ت نه‌یزانیوه بۆ چ شوێنێكیش ده‌ڕوات، ته‌نها هێنده‌یان پێ گوتووه، كه چاوی به سه‌ددام حوسێن ده‌كه‌وێت.
سه‌فار ده‌ڵێت: "جارێك پێیان گوتوم، په‌یكه‌ری باڵنده‌ی سپی سازبكه‌م، به‌ڵام نه‌مده‌زانی ئه‌وه تایبه‌ت به رۆژی له‌دایكبوونی دیكتاتۆر، تا ئه‌و كاته‌ی له ته‌له‌ڤزیۆن بینیم".
عه‌لا سه‌فار، له ساڵی 1980 گه‌ڕایه‌وه عێراق، دوای ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی هونه‌ری له شاری جنێڤ به‌ده‌ستهێنا، ئه‌و كاته‌ی شه‌ڕی عێراق و ئێران ده‌ستیپێكرد، نه‌یتوانی جارێكی دیكه وڵات جێبهێڵێت و له به‌غدا مایه‌وه.
دوای رووخانی رژێمی به‌عس، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ستكراوه‌تر بوو بۆ كاره هونه‌رییه‌كانی، به‌ڵام كه‌سی ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی بكڕێت.
سه‌فار ده‌ڵێت: "چی بكه‌م؟ من هیچ كارێكی دیكه نازانم، ته‌نها په‌یكه‌رسازی ده‌زانم".
سه‌فار له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ده‌ستنیشان كرا بۆ ئه‌وه‌ی په‌یكه‌رێك بۆ رووداوه‌كه‌ی سه‌ر پردی ئه‌ئیمه‌ی به‌غدا درووست بكات، به‌ڵام به‌هۆی گه‌وره‌یی په‌یكه‌ره‌كه حكوومه‌ت نه‌یتوانی پاره‌ی پێویست بۆ په‌یكه‌ره‌كه دابین بكات و بۆی ته‌واو نه‌كرا.
وه‌ك سه‌فار باسی ده‌كات، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ته‌واونه‌كردنی په‌یكه‌ره‌كه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وتارێكی رۆژنامه‌وانی، كه تێیدا ئاشكرای كردووه سه‌فار په‌یكه‌ره‌كانی دیكتاتۆری پێشووی عێراقی سازكردووه.
دوای ئه‌و وتاره رۆژنامه‌وانییه، هه‌ڕه‌شه‌ی زۆری بۆ هاتووه، ته‌نانه‌ت رێكخراوی قاعیده‌ی توندڕه‌ویش، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لیكردووه.
له ئێستاشدا ئه‌و په‌یكه‌رسازه له ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێیه و له ترسی ژیانی ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه.